خەبات مێدیا: چوار کچی کوردی خەڵکی گوندی بانەوەڕەی شاری پاوە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە گیران.
خەبات مێدیا: چوار کچی کوردی خەڵکی گوندی بانەوەڕەی شاری پاوە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە گیران.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 26ی خەرمانان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتڵاعاتی ڕژیم لەشاری پاوە، چوار کچ بەناوەکانی ( بەهار ئەحمەدی، نێرگس محەممەدی، ئیلهام موردای و نگین وەیسی) لەدێهاتی "بانەوەڕەی شاری پاوە دەگرن و دوای دەست بەسەر کردنیان، دەیانگوازنەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری کرماشان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پێوەندەدا ڕایگەیاندووە: کە ئەو چوار کچە خەڵکی دێهاتی " میراولی( میر عبدلی) بەشی باینگانن، و بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دژبەری ڕژیم، گیراون.