خەبات مێدیا: مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: بە کردەوە هەموو گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، گەڕاونەتەوە.
خەبات مێدیا: مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: بە کردەوە هەموو گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، گەڕاونەتەوە.
هەروەها وتی: هەموو گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئاخوندی کە گەورەترین وڵاتی پشتیوانی تیرۆریزمە و دژی یەهودە، گەڕاونەتەوە، و ئەو گەمارۆیانە کە پێک دێن لە گەمارۆی یەکجاری سەر چەک و تەقەمەنی، ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکە دا.
هەروەها دەڵێت، ئێمە لە جێبەجێ کردنی گەمارۆکانی خۆمان، درێغی ناکەین و چاوەڕوانی ئەوە لە هەموو وڵاتەکانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەکەین، تا بەبێ کەمو کوڕی پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن.
لەلایەکی ترەوە، کریستۆفێر فۆرد" بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دۆخی ئەمنی و نەهێشتنی چەکی کۆمەڵکوژی، بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی، چوو بۆ ڤیەن پێتەختی وڵاتی ئۆتریش.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەێیندراوێکدا، ڕایگەیاند: شاندی ئەمریکایی لەم کۆنفڕانسە دا کە ڕۆژی دوشەممە 31ی خەرمانان، دەست پێدەکات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێ، سەرەنج دەخاتە سەر هەڕەشەی ناوکەیی ڕژیمی ئێران.
لەم ڕاگەێیندراوە هاتووە: ئێران مێژوویەکی پڕ لە سەرەڕەۆیی و پشتگوێ خستن و هاوکاری ناتەواوی لەگەڵ ئاژانس هەیە، و پێداگری کردەوە لەسەر پشتیوانی ئەمریکا لە چالاکیەکانی ئەم دامەزراوە چاودێرە ناوکەییەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
جەکی ولکات" نوێنەری ئەمریکا لە ئاژانس، پێشتر ڕۆژی چوارشەممە وتی: ڕژیمی ئێران نابێ وابیربکاتەوە کە تەنیا بە ڕێگەدان و دەسپێڕاگەیشتن، نیگەرانیەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەران لە بارەی هاوکاریەکانی ڕژیمی ئێران، کەم دەبێتەوە.
ناوبراو هەروەها لەسەر ئەوەش پێداگری کردەوە کە دەبێ بوترێ، ڕژیمی ئێران لە ڕابردو دا بە دوای دەستپێڕاگەیشتن بەچەکی ناوکەیی بووە و لەهەوڵدابووە کە بە بەرهەم هێنانەوەی ئۆرانیۆم، هەڕەشە لە کۆمەڵگەی جیهانی بکات.