پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سیناتۆرە کۆمارییەکان داوای بایکۆتکردنی تەواوی کەرتی دارایی ئێران دەکەن

سیناتۆرە کۆمارییەکان داوای بایکۆتکردنی تەواوی کەرتی دارایی ئێران دەکەن
خه‌بات میدیا

له‌ درێژه‌ی داواکاریه‌کانی سه‌رانی سیناتۆریه‌ ئه‌مریکیه‌کان بۆ ته‌حریم و ڕووخانی ڕژیم، ڕۆژی هه‌ینی شەش سیناتۆری ...

 خه‌‌‌باتمیدیا: له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی داواکاریه‌‌‌کانی سه‌‌‌رانی سیناتۆریه‌‌‌ ئه‌‌‌مریکیه‌‌‌کان بۆ ته‌‌‌حریم و ڕووخانی ڕژیم، ڕۆژی هه‌‌‌ینی شەش سیناتۆری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا نامەیەکیان بۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا نووسیووە و داوایان لێکردووە، کە تەواوی کەرتی دارایی ئێران بایکۆت بکات. ئەو شەش سیناتۆرە کۆمارییە کە نامەکەیان ئیمزاکردووە بریتین لە تۆم کۆتان ( ویلایەتی ئۆریگۆن ) ، جۆن کۆرنین ( تەکساس ) ، تێد کروز ( تەکساس ) ، مارکۆ ڕوبیۆ ( فلۆریدا ) ، ڕیک سکۆت ( فلۆریدا ) ، تۆم تیلی ( کارۆلینای باکوور ) . ئه‌‌‌م سیناتۆرانه‌‌‌ خوازیاری ئه‌‌‌وه‌‌‌بوون که‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندی له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی ته‌‌‌حریم و فشاری ئابووری زیاتره‌‌‌ ناچار بکرێ که‌‌‌ مل بۆ داواکانی خه‌‌‌ڵکی ئێران و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ناوه‌‌‌نده‌‌‌ جیهانیه‌‌‌کان بدا. ئه‌‌‌م نامه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌کاتێک دا ده‌‌‌نووسرێ که‌‌‌ ئیداره‌‌‌ی ترامپ له‌‌‌چه‌‌‌‌ند ڕێگه‌‌‌ی جیاوازه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانی چڕترکردۆته‌‌‌وه‌‌‌، تا ڕژیم سزای زیاتری جیهانی به‌‌‌سه‌‌‌ردا بسه‌‌‌پێ. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ئه‌‌‌و نامه‌‌‌دا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌ هەرچەندە سزای دارایی بەسەر ڕژیمی ئێراندا سەپێندراوە، بەڵام "لانیکەم ١٤ بانکی ئێرانی هێشتا گرێدراوی تۆڕی پەیامنیی دارایی سویفتن بۆ گواستنەوەی دارایی بە ناسان" و بەو هۆیە "خوێنبەرێکی گرنگی ئابورین بۆ ڕژیمی ئاخونده‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران ". سیناتۆرە کۆمارییەکان لە نامەکەیاندا بۆ ترامپ، ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەگەر ئەمریکاش ئەو بانکانەی کە ماون بە ئامانج بگرێت، "پەیوەندی ڕژیمی ئێران لەگەڵ سیستمی دارایی جیهانی بەتەواوی دەپچڕێت و توانای حکومەت بۆ دارایی کردنی کاری خراپ و کرده‌‌‌وه‌‌‌ی ترۆریستی لە ناوچەکەدا سنووردار دەبێت"


4 ساڵ و 2 مانگ و 23 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سیناتۆرە کۆمارییەکان داوای بایکۆتکردنی تەواوی کەرتی دارایی ئێران دەکەن

سیناتۆرە کۆمارییەکان داوای بایکۆتکردنی تەواوی کەرتی دارایی ئێران دەکەن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن