شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەزار سڵاو لە مەزاری پیرۆزت، ئه‌ی شەهیدی نەمر

هەزار سڵاو لە مەزاری پیرۆزت، ئه‌ی شەهیدی نەمر
ئاسۆ موچه‌یی

هەزاران سڵاو لە مەزاری پیرۆزت بێ، ئه‌ی شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان. ٣٣ ساڵ تێپەری بە سەر شەهید بونی کادرێکی دڵسۆزی سازمانی خەبات.

ئاسۆ موچه‌‌‌یی

هەزاران سڵاو لە مەزاری پیرۆزت بێ، ئه‌‌‌ی شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان. ٣٣ ساڵ تێپەری بە سەر شەهید بونی کادرێکی دڵسۆزی سازمانی خەبات. هێشتا فرمێسکی چاوه‌‌‌کانمان دوای شه‌‌‌هیدبوونی سه‌‌‌رکرده‌‌‌ و فه‌‌‌رمانده‌‌‌مانده‌‌‌مان شەهید عەبدولکەریم حوسەینی و کاک ساڵح ڕه‌‌‌سووڵی و شه‌‌‌هید خه‌‌‌لیل پاشایی و شه‌‌‌هید ناسر میراوایی وشک نه‌‌‌ببونه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ لە  دەشتی وەزنە لە ناوچەی پیرانشار کەوتینە کەمینی دوژمنی داگیر کەرەوه‌‌‌و لەو شەڕه‌‌‌ دا کاک جەلال شەهید بوو.

شەهید کاک جەلال تاژانی لە گوندی تاژانی  سەر بە شاری بانە، لە بنەماڵەکی هەژار و کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر  چاوی بە دنیا هەڵێناوە و هاتۆتە ناو باوشی گەرمی نیشتمان. شەهید جەلال هەر لە گوندی تاژان دەچیتە مەدرەسە و  وەک زۆربەی  لاوانی نیشتمان  هەستی شۆڕشگێرانه‌‌‌و نەتەوایەتی و کوردانەی لە بەرانبەر زۆڵم و زۆری ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی، ڕێگه‌‌‌ی پێ نادا که‌‌‌ ده‌‌‌سته‌‌‌وه‌‌‌ستان ڕابمێنێ و سه‌‌‌ری له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و هه‌‌‌موو زوڵم و سته‌‌‌مه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌کرێ نه‌‌‌وی کا، هەر بۆیە بە بیرو هەستێکی نەتەوایتی و شۆڕشگیرانەوه‌‌‌، په‌‌‌یوه‌‌‌ندی به‌‌‌ ڕیزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمانی خەباتەو دەگرێ و  بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایه‌‌‌تی دەپۆشی.

 شەهید جەلال هەر زوو لە ناو ڕیزی پێشمەرگەکان جێگای خۆی کردەوە. شەهید جەلال هەر زۆر زوو خۆی نیشان دا کە کەسێکی بە باوه‌‌‌ڕ و پاک و بە توانایه‌‌‌. هەر لە ماویه‌‌‌کی زۆر زوو دەبێتە خۆشەویست و جێگای باوەری هاوسەنگەرانی.  شەهید جەلال کوڕێکی قەسە خۆش و دەم بە پێکەنین و زۆر ڕووخۆش و رۆح سوک بوو. شەهید کاک جەلال پێشمەرگەکی قارەمان، ئازا بە بەرنامە و به‌‌‌باوه‌‌‌ڕبوو. لە زۆربەی شەڕەکانی  ناوچەی بانە و سەرشیوی سەقز به‌‌‌شداربووه‌‌‌ و ئازایانه‌‌‌ دژی دوژمنان جه‌‌‌نگاوه‌‌‌.

 هەزاران هەزار سڵاو لە مەزاری پیرۆزت  بێ شەهیدی نەمر. رۆحت شاد بێ و ڕێگات ئازاد و ئاوەدان بێت.


4 ساڵ و 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەزار سڵاو لە مەزاری پیرۆزت، ئه‌ی شەهیدی نەمر

هەزار سڵاو لە مەزاری پیرۆزت، ئه‌ی شەهیدی نەمر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن