له لێدوانێک دا بۆ میدیاکان له کۆشکی سپی، دوکتۆرئانتۆنی فاوچی سەرۆکی پەیمانگەی نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان، ڕایگه‌یاند که دەرمانی کۆمپانیای....
له لێدوانێک دا بۆ میدیاکان له کۆشکی سپی، دوکتۆرئانتۆنی فاوچی سەرۆکی پەیمانگەی نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان، ڕایگه‌یاند که دەرمانی کۆمپانیای جانسۆن ئەند کاردانەوەیێکی هیوابەخشی هەبووە له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی په‌تایی کۆڕۆنابوون. کۆمپانیای (جانسۆن ئەند)چوارەمین کۆمپانیای دروست کردنی دەرمانی دژەکۆڕۆنایە کەلەلایەن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاوه په‌سه‌ند کراوه. پێش ئەمە کۆمپانیاکانی مۆدیرنا ، فیزەر وئاسترازینکا توانیبویان بەرەوئەم خاڵە هەنگاو بنێن. ڤاکسینه‌که به شێوه‌ی ده‌رزی له ٢١٥ شوێنی ئه‌مریکا و ووڵاتانی دیکه به‌کاردێنن. دوکتۆرئانتۆنی فاوچی ڕایگه‌یاند که ئه‌م ڤاکسینه به‌سه‌ر چه‌ند که‌سێک دا دابه‌شکراوه که تا ئه‌م ده‌رمانه‌یان پێ بدرێت ولەکۆتایی بەدواداچوونەکاندا دەردەکەوێت کە ئەم دەرمانە کاردانەوەی باشی دەبێت یان خراپ؟
کۆمپانیای Johnson & Johnson ڕایگەیاند لەومادە پیشەسازیانەی کەبۆدروست کردنی دەرمانی ئیبۆلا باکارهاتووە، بۆدروست کردنی دەرمانی دژەکۆڕۆناش بەکارهاتووە و مادەکانی پەیوەندبەم دەرمانە هەنگاوە سەرەتاییەکانی تێ دەپەڕێنێت وبەم نزیکانە بڵاودەبێتەوە ودەردەکەوێت کەئەم دەرمانە،کاردانەوەیەکی ئیمۆنۆلۆژیکی لەمرۆڤەکاندا دروست دەکات.48 کاتژمێر لەدوای بەکارهێنانی ئەم دەرمانە نیشانەکانی (تا ولەرز)لەبەین دەبات.
لێکۆلەرانی کۆلێجی ئاکسفۆردی به‌ریتانیاش لە حالی تاقیکردنەوەی چەند ڤاکسینێک دان لە سەر کەسانی خۆبەخش و بە پێی وتەکانیان ڤاکسینێک بۆ بەکارهێنانی خێرا تا مانگی سێپتەمبەر ئامادە دەبێت. ئه‌م کاره‌ش زانایایی تایبه‌ت به دروسکردنی دژه فایرۆس دڵخۆشکردوه و ئه‌وان بڕوایان وایه که دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه کۆڕۆنا له هه‌نگاوه‌کانی کۆتایی دایه.