پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رۆیتەرز: سەبری ئوروپا لە بەرانبەر ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت

رۆیتەرز: سەبری ئوروپا لە بەرانبەر ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت

خەباتمێدیا: هەواڵدەری رۆیتەرز رۆژی هەینی ۲٨ی سەرماوەز، لە راپۆرتێکی شیکاریدا لەسەر چاوپێکەوتنی دیپلۆماتانی ئوروپایی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لەتاران هەواڵی داوە

خەباتمێدیا: هەواڵدەری رۆیتەرز رۆژی هەینی ۲٨ی سەرماوەز، لە راپۆرتێکی شیکاریدا لەسەر چاوپێکەوتنی دیپلۆماتانی ئوروپایی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لەتاران هەواڵی داوە و وتویەتی :وڵاتانی ئوروپایی لەبەرانبەر ئێراندا سەبریان نەماوە و هەڵوێستیان لە هەڵوێستی ئامریکاوە نزیک دەبێتەوە.
ئەم هەواڵدەریە لەزاری سەرچاوەیەکی سیاسی ئوروپاییەوە کە زانیاری لەسەر بڵاو نەکردونەوە نوسیویەتی: نوێنەرانی فەرانسە، بریتانیا، ئاڵمان، دانمارک، هولەند، و بلژیک، رێکەوتی ١٨ی بەفرانبار، لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەتاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی دیدارو چاوپێکەوتنیان هەبووە.
دیپلۆماتانی ئوروپایی بە روونی ئەو پەیامەیان بەسەرانی رژیم داوە کە ئوروپا چیتر تاقی کردنەوەی موشەکی بالستیکی لە ئێران و پیلانی ترۆر لەخاکی ئوروپادا تەحەمول ناکات.ئەم پەیامە بوە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی ئێرانی توڕە ببن و کۆبونەوەکە بە جێ بێڵن .
رۆژێک دوای ئەم چاوپێکەوتنە یەکیەتی ئوروپا یەکەم گەمارۆی خۆی دژ بە ئێران لەدوای رێکەوتنی ناوکەیی لە ساڵی ۱۳۹٤ڕاگەیاند.
بەپێی نوسراوەیەکی رۆیتەرز :ئەم هەڵوێستەی ئوروپا ،دەرخەری نزیک بوونەوەی هەڵوێستی ئەوانە لە هەڵوێستی دۆناڵد ترامپ،سەرۆک کۆماری ئامریکا کە مانگی بانەمەری پێشوو بە هۆی ئەم هۆکارانەوە ،بڕیاری هاتنەدەرەوەی لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی دا 



5 ساڵ و 10 مانگ و 1 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رۆیتەرز: سەبری ئوروپا لە بەرانبەر ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت

رۆیتەرز: سەبری ئوروپا لە بەرانبەر ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن