خەبات مێدیا: پۆلێک لە ئافرەتانی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 3ی ڕەزبەر، چوونە سەر چیا و گەڕانێکی پێویستیان ئەنجام دا. دوات
خەبات مێدیا: پۆلێک لە ئافرەتانی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 3ی ڕەزبەر، چوونە سەر چیا و گەڕانێکی پێویستیان ئەنجام دا. دواتر خاتوو زێنەب حوسەینی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و لێپرسراوی ڕێکخراوی ئافرەتان، لەسەر ئەرکی ئافرەتان لەم قۆناغەدا و هەروەها خۆ ئامادەکردن بۆ داهاتوو، قسەی بۆ هەواڵانی پێشمەرگ کرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی پەرەسەندنی توندوتیژی لە دژی ئافرەتان کرد و ئەم دیاردەیەی لە جیهان و بە تایەبەت ئێران شیکردەوە. حوسەینی، دۆخی خراپی ئابوری و ستەمی نەتەوەیی بە دوو هۆکار زانی، کە دەبنە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بەگشتی، بەڵام ئافرەتانی لەم پێوەندیەدا بە چەوساوەتر و بێبەشتر باس کرد و گوتی کە لە هەر ڕوداو و زیانێک یان پێشێل کردنێکی سیستماتیک ئافرەتان زیانیان بەردەکەوێت و خەسار دیتوترین چینی کۆمەڵن لە ئێران و بەگشتی جیهاندا.
حوسەینی باسی کێبڕکێ ئابوریەکانی جیهانی کرد و ئەوەی بە هۆکاری زیاتر بۆ بارگرانی ژیانی خەڵک و قورستر بوونی ژیان لە وەڵاتانی دیکتاتۆر و ستەمگەر لێک دایەوە. هاوکات ئاماژەی بەوەدا کەتا ئابوری، تەنیا لە خزمەت تاقمێکدا بێ و بەکەیفی خۆیان بیبەشنەوە، ژیان سەختتر و پێشێل کردنی ماف زیاتر دەبێت..