پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕێگریکردن لەچوونی ڕژیمی ئاخوندی بۆیاریەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی 2021

ڕێگریکردن لەچوونی ڕژیمی ئاخوندی بۆیاریەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی 2021

خەبات مێدیا: کۆمیتەی یەهوودیەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەمپنێکیان بۆڕێگرکردن لەچوونی ڕژیمی ئێران بۆیاریەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی 2021 پێکهێناوە.

خەبات مێدیا: کۆمیتەی یەهوودیەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەمپنێکیان بۆڕێگرکردن لەچوونی ڕژیمی ئێران بۆیاریەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی 2021 پێکهێناوە. ئەو ناوەندە لە نامەیێکدا بۆ تۆماس باخ، بەڕێوەبەری کۆمیتەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک، ڕژیمی ئێرانی بەپێشێلکاری مافی وەرزشوانانی وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد. لەو نامەیەدا ئاماژە بە دەست بەسەرکردن، شکەنجە ولەسێدارەدانی نەوید ئەفکاری، بەردەوامی فشارە سیاسی ومەزهەبیەکان بۆ سەر وەرزشوانان وەک کیمیا عەلیزادە وناچارکردنیان بۆ بەجێهێشتنی وڵات، ڕێگریکردن لەزۆربەی وەرزشەکانی تایبەت بە ئافرەتان وڕێگریکردنیان لە کێبڕکێی وەرزشوانانی ئێرانی لەگەڵ وەرزشوانە ئیسڕاییلیەکان کرد. لەدرێژەی ئەو نامەیەدا هاتووە کە ڕێگەدان بە ڕژیمی ئێران بۆ بەشداریکردن لەیاریەکانی تۆکیۆ، پێداگری کردنە لەسەر پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی وەرزشوانان لەلایە ئەو وەڵاتەوە، و ڕێگریکردن لە بەشداری ڕژیم، ئەو پەیامە بەهێزە دەگەیەنێت کە وەرزشوانانی ئێرانی دەبێت پشتیوانیان لێ بکرێت و وەرزش دەبێت بەشێوەیەکی ئازادانە بەڕێوەبچێت.


4 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێگریکردن لەچوونی ڕژیمی ئاخوندی بۆیاریەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی 2021

ڕێگریکردن لەچوونی ڕژیمی ئاخوندی بۆیاریەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی 2021



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن