پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی ڕژیمی ئێران بۆ چۆڵ کردنی شەش گوندی کورد

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی ڕژیمی ئێران بۆ چۆڵ کردنی شەش گوندی کورد
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

هاونیشتمانیانی کوردستان! ناوەندە جیهانیەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ!

هاونیشتمانیانی کوردستان!

 ناوەندە جیهانیەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ!

 جارێکی دیکە ڕژیمی سەرکوتگەری ئاخوندی لە درێژەی سیاسەت و کردەوە دزێوەکانی بەرانبەر بە گەلی ستەملێکراوی کورد،بڕیاری وێرانکردن و چۆڵ کردنی دێ‌ و ناوچەکانی کوردستانی ئێران و بە دیاری کراوی، بڕیاری چۆڵکردنی  دێ‌ کانی، (گۆڕەشێر،ئەشکانی خوارو،هەرزنە،کاگێ‌،نۆکان و تیێتی)ی لە ناوچەی سەردەشت ڕاگەیاندوە. ئاخوندە سەرکوتگەرەکان بەو بڕیارە دژی ئینسانیەیان  لە بەرانبەر خەڵکی کورد،جارێکی دیکە نیشانیاندا کە دژمنی سۆێند خواردوی خەڵکی کوردستانن،هەروەک چۆن لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە هەوڵی پاکتاوی کوردن، بەم  کردەوەشیان درێژە بە مەبەست و ئامانجەکەیان کە وێران کردنی کوردستان و پێ‌ ملکردنی خەڵکی کورد بە ویستە ناڕەواکانیان و سیاسەتی چەپەڵیان دەدەن. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران  ئەو بڕیارە دژی ئینسانیەو دژ بە گەلی کورد کە لە لایەن ناوەندەکانی  دەسەڵات و ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی ڕژیمی ئاخوندی دراوە،بە توندی مەحکوم دەکاو داوا لە ڕێکخراوە جیهانیەکانی پارێزەری مافی مرۆف و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و تێکڕای ناوەندە مرۆف دۆستەکان دەکا لە بەرانبەر ئەو کردەوە دژی ئینسانیە  دژ بە گەلی کورد  هەڵۆێست بگرن و مەحکومی بکەن.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 ٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩ کۆچی خۆری ٢٨ ی سپتامبری ٢٠ ٢٠ 


4 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی ڕژیمی ئێران بۆ چۆڵ کردنی شەش گوندی کورد

ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی ڕژیمی ئێران بۆ چۆڵ کردنی شەش گوندی کورد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن