خەبات مێدیا: وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا پێڕاگەیشتن بە گەمارۆی گشتی سیستەمی ماڵی ڕژیم دەکات.
خەبات مێدیا: وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا پێڕاگەیشتن بە گەمارۆی گشتی سیستەمی ماڵی ڕژیم دەکات.
هەواڵدەری بلۆمبێرگ، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی7ی ڕەزبەر، لەو پێوەندە دا نووسیویەتی: سێ سەرچاوەی ئاگادار زانیاری ئەوەیان داوە کە دەوڵەتی دۆناڵد تڕامپ، پێڕاگەیشتن بە وەگەڕخستنەوەی گەمارۆی نوێ لە دژی ڕژیمی ئێران، بەئامانجی پچڕانی هەموو پەیوەندیە ئابورییەکانی ڕژیم لەگەڵ جیهانی دەرەوە دەکات.
ئەو هەواڵدەریە لە درێژەدا نوسیویەتی، دۆناڵد ترامپ بەتەمایە 12بانک وسێ کەس بخاتە نێو لیستی گەمارۆکانەوە، ئەم گەمارۆیانە بەئامانجی سزادانی پەیوەندی ئەم بانکانە لەگەڵ تیرۆریزم، پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی بالستیک و پێشێلکردنی مافی مرۆڤە.
شایانی ئاماژەیە زیاتر لە 6سیناتۆر، وەکوو تێد کروز" و تام کاتن" و 57نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا پشتیوانی ئەم گەمارۆیانە دەکەن.
هەواڵدەری سپای تیرۆریستی پاسداران (فارس) ڕۆژی 7ی ڕەزبەر، لەم پێوەندەدا نوسیویەتی: پێشنیار بۆ وەگەڕخستنەوەی ئەو گەمارۆیانە تاوتوێ دەکرێت و تا ئێستا نەنێردراوەتە بەردەستی دۆناڵد تڕامپ.
لە ناوەڕۆکی ئەم پێشنیارەدا لەدەوڵەتی دۆناڵد تڕامپ داوا کراوە کە بەشە ئابوریەکانی ڕژیمی ئێران بەگشتی، و بەپێی بەڵگەنامەی 13902بخرێتە لیستی گەمارۆکانەوە.
دەوڵەتی دۆناڵد تڕامپ، لەگەڵ تەئکیدکردنەوەی ئەم بڕیارانە، نزیک بە 14بانکی ڕژیمی ئێران کە هەتا ئێستا لەلایەن ئەمریکاوە سزا نەدرابوون، دەخاتە لیستی گەمارۆکانەوە.