خەبات مێدیا: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بۆ بەرپرسانی ڕژیم لە تاران ناردووە.
خەبات مێدیا: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بۆ بەرپرسانی ڕژیم لە تاران ناردووە.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لەلایەن کازمیەوە نێردراوەتەوە تاران بەمەبەستی لەنزیکەوە قسەکردن لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆمار و محەممەد حەسەن قاڵیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ڕژیم لە تاران. سەرچاوەیەک باسی لەوە کردووە کە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەڕێی فوئاد حوسێنەوە، پەیامێکی هەرەشە ئامێزی بۆ بەرپرسانی ڕژیم لە تاران ناردووە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە سەفەری فوئاد حوسێن وەزیری درەوەی عێراق بۆ تاران کە تیایدا هاتووە:
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی کۆبۆتەوە و نامەیەکی زارەکی مستەفا کازمی، گەیاندۆتە حەسەن ڕۆحانی.
ناوەڕۆکی نامەکە باسی لە گۆڕ٠انکارییەکانی ناوچەکە و ئەگەرە چاوەڕواننەکراوەکان و ئەگەری ڕوودانی شەڕ کردووە.
هەروەها میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویان کردۆتەوە کە ناردنی فوئاد حوسێن بۆ تاران، بە مەبەستی ناردنی هەڕەشە بووە لە لایەن کازمییەوە بۆ بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی تا دەست وەرنەدەنە نێو عێراقەوە و عێراق نەکەنە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێ لەگەڵ ئەمریکا!