خەبات مێدیا: کۆڵبەرێکی خوێندکار، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە مەرزی نەوسود بریندار بوو.
خەبات مێدیا: کۆڵبەرێکی خوێندکار، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە مەرزی نەوسود بریندار بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 9ی ڕەزبەر، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە ڕێگای کۆڵبەری نەوسود، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی خوێندکار بەناوی" سوهەیب فرودەسی" بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، ناوبراو خەڵکی دێهاتی دزاوەری سەر بە شاری پاوەیە، و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری کرماشان کراوە.