خەبات مێدیا: سەرۆک وەزیرانی ئیسڕاییل ڕۆژی سێ شەممه ٨ی ڕەزبەر، لە کۆبونەوەیەکی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دا، گروپی حیزبوڵڵای لوبنانی بەوە تۆمەتبار کرد کە ئەنبارێک
خەبات مێدیا: سەرۆک وەزیرانی ئیسڕاییل ڕۆژی سێ شەممه ٨ی ڕەزبەر، لە کۆبونەوەیەکی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دا، گروپی حیزبوڵڵای لوبنانی بەوە تۆمەتبار کرد کە ئەنبارێکی موشەکی لەناوەندی شوێنی ژیانی خەڵک لەبەیروت هەیە.
بنیامین نەتەنیاهۆ هەروەها پێشبینی ئەوەی کردووە کە ڕژیمی ئێرانیش هەتا چەند مانگی دیکە ئۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆدروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی دەبێت.
ناوبراو لە قسەکانیدا تەئکیدی کردەوە کە ئەنبارێکی شاراوەی پڕ لە مووشەک وچەک وتەقەمەنی حیزبوڵڵای لوبنان لەپاڵ دامەزراوەیەکی گازی بەیروت و دەورەدراو لە نێو شوێنی ژیانی خەڵکیدا هەیە.
نەتەنیاهۆ لەبەردەوامی قسەکانیدا لەکۆبونەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، خەڵکی ئەو ناوچەیەی ئاگادار کردەوە کە هەرچی زووە دەست بدەنە خۆپیشاندان وناڕەزایەتی چونکە ئەگەر ئەو ئەنبارە پڕ لە مووشەک وچەک وتەقەمەنیە بتەقێتەوە، ڕووداوێکی هاوشێوەی ڕووداوەکەی بەیروتی لێ دەکەوێتەوە.
تەقینەوەی ئەو ٢٧٥٠ تۆن مادە نیتراتەی ئامونیۆم کە لە لەنگەرگای بەیروت ڕۆژی ١٤ی گەلاوێژی ئەمساڵ ڕویدا، ١٩٠ کوژراو و هەزاران کەس برینداربون وبە دەیان کەسی دیکەش بێ ماڵ وحاڵ بوون.