پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

‌هێنانی هێزی تایبەت بۆناو زیندانی گەورەی تاران بۆ گواستنەوەی زیندانیە سیاسیەکان!

‌هێنانی هێزی تایبەت بۆناو زیندانی گەورەی تاران بۆ گواستنەوەی زیندانیە سیاسیەکان!

خەبات مێدیا:‌ ‌موستەفا نیلی پارێزەری دادوەری، باسی لە بڕیاری بەرپرسانی زیندانی تاران بۆ گواستنەوەی زیندانیە سیاسیەکانی وەکوو، خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەر کرد و

خەبات مێدیا:‌ ‌موستەفا نیلی پارێزەری دادوەری، باسی لە بڕیاری بەرپرسانی زیندانی تاران بۆ گواستنەوەی زیندانیە سیاسیەکانی وەکوو، خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەر کرد و هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو بەرپرسانە هەڕەشەی هێنانی هێزی تایبەتی زیندان (گاردی زیندان) یان کردووە.
هاوکات فایزە عەبدی پور" یەکێک لەچالاکوانانی دەروێشە گونابادیەکان " باسی لە بوونی هێزی تایبەتی بەرگری، لە بەشی دەروێشە گونابادیەکان کردووە. 
موستە فانیلی" لە لاپەڕەی تویتەری خۆی نوسیویەتی: بەرپرسانی زیندان بەزیندانیە سیاسیەکانیان وتووە کە دەیانهەوێت ڕایانگوازێن، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە پاش ماوەێیکی زۆر توانیان بە تێچوویی خۆیان کەمترین پێداویستی لە بەندیخانەکان دابین بکەن، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە دژایەتیان دەکەن و هەڕەشەیان کردووە کە بەندکراوان دەگوازرێنەوە. 
ئەو پارێزەرە نیگەرانی خۆی لە ئەزمونەکانی پێشوویی هێزی دژبەری بەندکراوان" ( گاردی زیندان) دەربڕی. 
پێشتر نیلی" هەواڵی ئەوەی ڕایگەیاندبوو کە ماوەی دوڕۆژ پێش ئێستا ژمارەیێک تاوانبار بە تاوانی غەیری سیاسی و هەندێک تاوانباری مەترسیدار، براونەتە بەندی سیاسیەکان لە زیندانی تاران.


4 ساڵ و 1 مانگ و 20 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‌هێنانی هێزی تایبەت بۆناو زیندانی گەورەی تاران بۆ گواستنەوەی زیندانیە سیاسیەکان!

‌هێنانی هێزی تایبەت بۆناو زیندانی گەورەی تاران بۆ گواستنەوەی زیندانیە سیاسیەکان!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن