خەبات مێدیا: عەرەبستانی سعودی ڕایگەیاند کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبێ لەبەرانبەر ڕژیمی ئێران هەڵوێستی جددی بگرێ.
خەبات مێدیا: کابینەی عەرەبستانی سعودی ڕایگەیاند کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبێ لەبەرانبەر ڕژیمی ئێران هەڵوێستی جددی بگرێ.
ڕۆژی چوارشەممە 9ی ڕەزبەر، کابینەی عەرەبستانی سعودی ڕایگەیاند کە لە هەڵوێستی پاشای وڵاتەکەی لە هەمبەر پێویستی "وەستانەوەی بەبڕشتانەی" کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەبەرانبەر ڕژیمی ئێران، پێداگرە و پشتیوانی لێ دەکات.
پێشتر مەلیک سەلمان" پاشای ئەم وڵاتە، لەپەیامێکدا لە کۆبونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای بەرپەرچدانەوەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەبەرانبەر بەرنامەی موشەکی و سیاسەتی دژبەرانەی ڕژیمی ئێران لەناوچەکە، کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سعودیە، کابینەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووه کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبێ بەشێوەی جددی لەبەرانبەر تاوانە پەیوەندیدارەکان بە بەرنامەی ناوکەیی ڕژیمی ئێران هەڵوێست بگرێ.