خەبات مێدیا: شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی 9ی ڕەزبەر، کاتژمێر 8 و نیوی شەو،بە مووشەک هێرش کرایە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری پایتەخی هەرێمی کوردستان. بەپێی زانیار
خەبات مێدیا: شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی 9ی ڕەزبەر، کاتژمێر 8 و نیوی شەو،بە مووشەک هێرش کرایە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری پایتەخی هەرێمی کوردستان. بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنیەتیەکانی هەرێمی کوردستان، شەش موشەک بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر هاوێژراون.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێیندراوێکدا دەڵێت: کاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریان کردۆتە ئامانج، کە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە. موشەکەکان لە سنووری ( بەرتەلە) لە نێوان گوندەکانی شێخ ئەمیر و تەرجەلەی سەر بە پاریزگای موسڵ و لەسەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی.
بەپێی ڕاگەێندراوەکەی هەرێمی کوردستان، تیمە تایبەتەکانیان خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.
لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیەی ئیدانە کردوەو، لە هەمانکاتدا ڕایان گەیاندوە کە ئامادەیی تەواویان بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک هەیە کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، داواش لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکات کە دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست لەو پێوەندیەدا بکەن.