خەبات مێدیا: واشنتۆن، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 10ی ڕەزبەر، وتی: ڕێگە بە هێرشی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە عێراق و لەدژی قازانجەکانی ئەمریکا، نادەین.
خەبات مێدیا: واشنتۆن، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 10ی ڕەزبەر، وتی: ڕێگە بە هێرشی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە عێراق و لەدژی قازانجەکانی ئەمریکا، نادەین.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕانسە" دەیوید شەنکر"، یارمەتیدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەراست، بە پەیامنێرانی وت: ئێمە ناتوانین هەڕەشەکانی سەر خەڵکی خۆمان و ئەو ئافرەت وپیاوانەی کە لە دەرەوەی وڵات خزمەت دەکەن، قەبوڵ کەین.
ناوبراو ڕۆژێک پاش ئەم لێدوانەی وتی کە وەزیری دەرەوەی عێراق لەپێوەند بە هەڕەشەی مەترسیداری ئەمریکا بۆ دەرکردنی هێزەکانی و دیپلۆماتەکانی لە عێراق، ناڕازیە.
ناوبراو ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەبارەی هەڕەشەکانی ئەمریکایە نە تەیید کردو نە ڕەدی کردەوە.
هەروەها وتی: ئێمە هەوڵ ئەدەین و چاوەڕوانی درێژەی هاوکاریەکان لەگەڵ هاوبەشانی عێراقیمان بۆ پاراستنی ئەندامان و دامەزراوەکانین.
پێشتر چەندین سەرچاوەی سیاسی و دیپلۆماتیک بە هەواڵدەری فەڕانسەیان وتووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، حەوتووی پێشو لە ئۆلتیماتۆمێکدا وتی: ئەگەر دەوڵەتی عێراق، شەپۆلی هێرشەکان لە دژی قازانجەکانی ئەمریکا ڕانەوەستێنێ، ئەمریکا هەموو کادرەکانی خۆی دێنێتە دەرەوە.
ڕۆژی دوشەممە موشەکێک بۆ هێزەکانی ئەمریکا هاوێژرا و حەوت غەیری نیزامی لە بەغدا کوژران. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕانسە، لەسەرەتای مانگی ئوتەوە تا ئێستا چل هێرش کراوەتە سەر قازانجەکانی ئەمریکا.
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە وتی، هاتنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانەتی بەڕێبەرایەتی ئەمریکا هێزەکانی خۆیان لە عێراق بێننە دەرەوە و ئەمەش مەترسیە نەک بۆ عێراق بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە چونکە چەکدارانی گروپی داعش هەڕەشە لە هەموو ناوچەکە دەکەن.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، هێرشێکی موشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان.
ڕێکخراوی دژە تیرۆری کوردستان وتی: ئەم هێرشە کە هێزەکانی ئەمریکای لە هەولێر کردە ئامانج،کاری گروپە چەکدارەکانی سەربە ڕژیمی ئێرانە.