پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگه‌یاندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پڵۆنۆمی پێنجەم.

ڕاگه‌یاندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پڵۆنۆمی پێنجەم.

له ڕۆژانی ٢٦ تا ٢٧ی مانگی سێپتامبری ٢٠ ٢٠ به‌رامبه‌ر به‌ ٥ و ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٩ی کۆچی خۆری، پلۆنۆمی پێنجه‌می کومیتەی ناوەندیی ــ هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ٦ی سازمانی خه

له ڕۆژانی ٢٦ تا ٢٧ی مانگی سێپتامبری ٢٠ ٢٠ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٥ و ٦ی ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ری ١٣٩٩ی کۆچی خۆری، پلۆنۆمی پێنجه‌‌‌می کومیتەی ناوەندیی ــ هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ٦ی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران به ‌به‌‌‌شداری سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات و ئه‌‌‌ندامانی کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو. 
کاک بابه‌‌‌شێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات پاش به‌‌‌خێرهاتنی هه‌‌‌موو ئه‌‌‌ندامانی کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی، پلۆنۆمه‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌ ده‌‌‌قه‌‌‌یه‌‌‌ک بێده‌‌‌نگی و ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکی شه‌‌‌هیدانی سوورخه‌‌‌ڵاتی سازمانی خه‌‌‌بات و گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌‌مان ڕاگەیاند. 
پاش دیاری کردنی ڕۆتین په‌‌‌سه‌‌‌ندکردنی پرۆتۆکۆڵی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌بردنی کارو به‌‌‌رنامه‌‌‌کانی پلۆنۆم، سکرتێری گشتی کاک بابه‌‌‌شێخ حوسەینی ڕاسپێردرا که‌‌‌ ڕاپۆرتی سیاسی و بەرنامەی کاری داهاتووی پێشکەش بە پلۆنۆم بکا. له‌‌‌و ڕاپۆرته‌‌‌ سیاسیه‌‌‌دا، شیکاری وورد بۆ هه‌‌‌ڵوێست و سیاسه‌‌‌تی جیهانی وکێشەی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی زلهێز به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌یه‌‌‌ک و ئه‌‌‌و کاریگه‌‌‌ریانه‌‌‌ی که‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندیان به‌‌‌ دۆزی ڕه‌‌‌وای کورده‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ و، هه‌‌‌روه‌‌‌ها سیاسه‌‌‌ت و بارودۆخی ناوچه‌‌‌ی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌ڕاست و ئه‌‌‌و کێشه‌‌‌ ڕیشه‌‌‌دارانه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌درێژایی مێژوو له‌‌‌و ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا هه‌‌‌بوون و به‌‌‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌رنه‌‌‌کراوی ماونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ کرد. 
به‌‌‌شێکی سه‌‌‌ره‌‌‌کی ڕاپۆرتی سیاسی سکرتێری گشتی، باس کردن بوو له‌‌‌ سه‌‌‌ر پرسی کورد و ئه‌‌‌و گۆڕانکاریانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ناوچه‌‌‌که‌‌‌‌ ڕوویان داوه‌‌‌. کاک بابه‌‌‌شێخ حوسەینی له‌‌‌و ڕاپۆرته‌‌‌دا باسی له‌‌‌ دۆخی ئێستای ئێران و کوردستانی ئێران کردو ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ کرد که‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندی ڕۆژ لە دوای ‌ڕۆژ به‌‌‌ره‌‌‌و ڕووخان و لاوازی ده‌‌‌ڕوا و سازمانی خه‌‌‌بات پێشوازی له‌‌‌ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ هه‌‌‌وڵێک ده‌‌‌کا که‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی سڕکردنی ڕژیم و گه‌‌‌مارۆدانی دەسەڵاتدارانی ڕژیم، لە لایەن ووڵاتان و ناوەندە ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارەکانی جیهانه‌‌‌وه‌‌‌.
لە ڕاپۆرتی سیاسی سکرتێری گشتی دا هاتووە، ڕژیمی ئاخوندی درێژە بە دەستێوەردان و سیاسەتی تێکدەرانەی لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەدا و به‌‌‌م شێوه‌‌‌ش کێشه و قه‌‌‌یرانه‌‌‌کانی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام ڕوو له‌‌‌ زیادبوونه‌‌‌. ڕاده‌‌‌ی هه‌‌‌ژاری و ناسه‌‌‌قامگیری قه‌‌‌یرانی ئابووری و گه‌‌‌نده‌‌‌ڵی سیاسی و پیشێلکردنی مافه‌‌‌کانی مرۆڤ و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و زوڵمکردن له خه‌‌‌ڵکی ئێران و کوردستان به‌‌‌درێژایی تەمەنی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ڕژیمی ئاخوندی شاهید‌ی ئه‌‌‌وه‌‌‌ن که‌‌‌ ئه‌‌‌و ڕژیمه‌‌‌ چه‌‌‌نده‌‌‌ سته‌‌‌م کاره‌‌‌ و ده‌‌‌بێ بڕوخێ، بۆ ئه‌‌‌م مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ش خه‌‌‌ڵک ووشیاره‌‌‌و ده‌‌‌نگی ناڕازی و خه‌‌‌بات له‌‌‌ دژی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات درێژه‌‌‌ پێ ده‌‌‌ده‌‌‌ن.
ڕژیمی ئاخوندی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی سه‌‌‌ره‌‌‌کی ناسه‌‌‌قامگیری له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌ و بۆ‌ته‌‌‌ پاڵپشتی سه‌‌‌رجه‌‌‌م ڕێکخراوه‌‌‌ تیرۆریستیه‌‌‌کان له‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌‌لاتی ناوه‌‌‌ڕاست و ئه‌‌‌وه‌‌‌ش له‌‌‌سه‌‌‌ر قوت و داهاتی خه‌‌‌ڵکی ئێران و کوردستان. له‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ست به‌‌‌ هێزه‌‌‌ دژبه‌‌‌ره‌‌‌ سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ریه‌‌‌کان دژ به‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندی به‌‌‌ڕێزیان ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات په‌‌‌یوه‌‌‌ندی و هاوپەیمانی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و شوڕایی میللی مقاومه‌‌‌تی ئێران هه‌‌‌یەو و له‌‌‌ تێکۆشان بۆ ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و دامه‌‌‌زرانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تێکی دیموکرات له‌‌‌ ئێران و وەدیهاتنی مافه‌‌‌ ڕه‌‌‌واکانی گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ ئێران دا، کە ئەو په‌‌‌یوه‌‌‌ندی و هاوپه‌‌‌یمانیە سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنێکی گرنگ و بایه‌‌‌خدار و پڕ به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌ بۆ گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران.
کاک بابه‌‌‌شێخ حوسەینی له‌‌‌و ڕاپۆرته‌‌‌دا تیشکی خسته‌‌‌ سه‌‌‌ر په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی کوردستان به‌‌‌گشتی و کوردستانی ئێران به‌‌‌تایبه‌‌‌تی و ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌: سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌کان په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کی مێژوویی دۆستانه‌‌‌ی هه‌‌‌یه‌‌‌و هه‌‌‌میشه‌‌‌ش له‌‌‌هه‌‌‌وڵی پته‌‌‌وکردنی ئه‌‌‌و په‌‌‌یوه‌‌‌ندیانه‌‌‌دا بووه‌‌‌، بێ گوێدانه‌‌‌ جیاوازی سیاسی و شێواز و میتۆدی خه‌‌‌بات، به‌‌‌ڵام سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سیاسه‌‌‌تی دووفاقی و ناڕوونی له‌‌‌ بەرانبەر ڕژیم و دوودڵی له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕوخانی ئه‌‌‌م نیزام و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ نه‌‌‌گریس و دیکتاتۆره‌‌‌ دا نیه‌‌‌و پێویستە هه‌‌‌موو لایەنەکان بە خه‌‌‌باتێکی هاوبه‌‌‌ش و بە یەکگرتوویی له‌‌‌ پێناو هاتنە دیی ئامانجەکانی گەلی کوردو بۆ ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی تێ‌ بکۆشین.
بڕگه‌‌‌یه‌‌‌کی تری ڕاپۆرتی سیاسی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات تایبه‌‌‌ت کرابوو به‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ و تێکۆشان و خه‌‌‌باتی داهاتوی سازمانی خه‌‌‌بات و بۆ ئه‌‌‌م مه‌‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ش به‌‌‌ڕیزیان ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌دا که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات ده‌‌‌ورو نه‌‌‌خشێکی کاریگه‌‌‌ری له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی تێکۆشان و خه‌‌‌باتی بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردا بینیوه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ بۆ په‌‌‌ره‌‌‌پێدان و پێشکه‌‌‌وتنی سازمانی خه‌‌‌بات،‌ کارو چالاکی زیاتر ئه‌‌‌نجام بده‌‌‌ین.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران ده‌‌‌بێ له‌‌‌ هه‌‌‌موو بواره‌‌‌کاندا به‌‌‌ره‌‌‌وپێش بچێ و پشتیوان و داکۆکیکاری مافه‌‌‌ ڕه‌‌‌واکانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان بێ و هەروەها پشتیوان و دۆستی ئازادیخوازان بێ. 
له‌‌‌درێژه‌‌‌ی پلۆنۆم دا ئه‌‌‌ندامانی کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سازمانی خه‌‌‌بات ڕاپۆرتی سیاسی سکرتێری گشتیان خسته‌‌‌ به‌‌‌رباس و پاش ڕاگۆڕینه‌‌‌وه‌‌‌ و شرۆڤه‌‌‌ کردنی هه‌‌‌موو به‌‌‌شه‌‌‌کانی به‌‌‌ کۆی ده‌‌‌نگ ڕاپرته‌‌‌که‌‌‌ په‌‌‌سه‌‌‌ند کرا.
لە به‌‌‌شێکی تری به‌‌‌رنامه‌‌‌ی کاری پلۆنۆم دا ڕاپۆرتی ئورگانه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌رپرسی ئورگانه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ خوێندرایه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌ بە مەبەستی چاکسازی و باشترکردنی کاری ئۆرگانه‌‌‌کان چەند قەرار و بڕیاری گرنگ پەسەندکران و گۆڕانکاری له‌‌‌سه‌‌‌ر پۆست و به‌‌‌شه‌‌‌کان به‌‌‌شێوه‌‌‌ی پێویست و شیاوبوو کرا و به‌‌‌رنامه‌‌‌ی کاری داهاتووی ئورگانه‌‌‌کان دیاری کرا.
پلۆنۆم هەروەها کاتی گرتنی کۆنگرەی حه‌‌‌وته‌‌‌می سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێرانی دیاریکرد و لیژنه‌‌‌ی ئاماده‌‌‌کاری کۆنگره‌‌‌ی هه‌‌‌ڵبژارد. له‌‌‌و په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا بڕیاردرا که‌‌‌ ئه‌‌‌و لیژنه‌‌‌ بڕیاربدا له‌‌‌سه‌‌‌ر دیاریکردن و به‌‌‌ستنی کۆنگره‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ له‌‌‌ماوه‌‌‌ی کاتێکی دیاریکراودا به‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاوگرتنی دۆخی په‌‌‌تای کۆڕۆنا و هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌باری کاتی کۆنگره‌‌‌ ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی بداته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی. له‌‌‌ژێر ڕۆشنایی به‌‌‌رنامه‌‌‌ و دیاریکردی کار و خه‌‌‌باتی داهاتوو،پلۆنۆم دوای دوو ڕۆژ کاری بەردەوام به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو کۆتایی به‌‌‌کاره‌‌‌کانی خۆی هێنا.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی 
٨ی ڕەزبەری ١٣٩٩کۆچی خۆری
٢٩ ی سێپتامبری ٢٠ ٢٠ 


 


4 ساڵ و 1 مانگ و 19 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگه‌یاندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پڵۆنۆمی پێنجەم.

ڕاگه‌یاندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پڵۆنۆمی پێنجەم.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن