پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پرسەو سەرەخۆشی سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕێبەری ئیزیدییەکان

پەیامی پرسەو سەرەخۆشی سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕێبەری ئیزیدییەکان
بابەشێخ حوسەینی

بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز بابەشێخ، ڕێبەری ڕۆحی ئیزیدیەکان لە کوردستان و لە جیهان سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم و...

بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز بابەشێخ، ڕێبەری ڕۆحی ئیزیدیەکان لە کوردستان و لە جیهان سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرجەم ئێزیدیان لە کوردستان و لە دەرەوەی کوردستان ڕادەگەێنم.کۆچی دوایی بابەشێخ، ڕێبەری ڕۆحی و مەعنەوی ئیزیدیان خەسارەتێکی گەورەیە، بە تایبەت کە ئێزێدیان لە چەند ساڵی ڕابردودا بە بەردەوامی لە گەڵ ستەم و بێعەداڵەتی داعش و تاقمە توندئاژۆکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە عێراقدا ڕوبەروو بوون و لە  ئێستاشدا لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ژێر هەڕەشەدان و ژیان و داهاتوویان لە مەترسیدایە، هەروەها بۆ ئیزدیانی کورد و بە گشتی بۆ جەماوەری کورد لە هەرێمی کوردستان زیانێکی قەرەبوو نەکراوەیە.

 هومێدوارم  هاوباوەڕانی ئێزیدی بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونەکانی بابەشێخ ،وە بە دیاری کردنی جێدار، لە زیانەکانی کۆچی دوایی  بەڕێزیان کەم بکەنەوە.


 لەگەڵ پرسەو سەرەخۆشی دووبارەم

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 سکرتێری گشتی

 بابەشێخ حوسەینی

2020-10-01


4 ساڵ و 1 مانگ و 18 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پرسەو سەرەخۆشی سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕێبەری ئیزیدییەکان

پەیامی پرسەو سەرەخۆشی سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕێبەری ئیزیدییەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن