مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی گوندی خەراپە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستگیرکرا.
خەبات مێدیا: مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی گوندی خەراپە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستگیرکرا. ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۱۳ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، مامۆستایەکی ئایینی بەناوی “مامۆستا مەلا ڕەسوو حەمزەپوور” دەستگیردەکەن و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایدەگوازن. هەواڵدەری هەنگاو: هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەستگیرکردنی ناوبراو، ماڵەکەشیان بە وردی پشکنیوە، مامۆستا مەلا ڕەسوو خەڵکی ئاوایی خەراپەیە و مەلای گوندی ئەندێزێیە.