مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی 12ی ڕەزبەر، لەکۆنفڕانسێکی ویدیۆییدا لە ڕێوەڕەسمێک لەفلۆریدا باسی لە سیاسەتی وەڵاتەکەی کرد و ووتی
خەبات مێدیا: مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی 12ی ڕەزبەر، لەکۆنفڕانسێکی ویدیۆییدا لە ڕێوەڕەسمێک لەفلۆریدا باسی لە سیاسەتی وەڵاتەکەی کرد و ووتی: ئێمە سەرکردەیەکی داعش و قاسم سلێمانیمان لەناوبرد، وتیشی کە قاسم سلێمانی مەترسیدارترین تیرۆریست بوو.
ناوبراو لەدرێژەی پەیامەکەی دا ووتی کە ڕژیمی ئێران بەرپرسیارە لە کوشتنی خەڵکی ئێران وناوچەکە، ڕژیم ساڵانێکە خەریکی کوشتنی سەربازەکانمانە لە جیهان وناوچەکەدا. لەلایەکی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەپەیامێکی تویتەریدا نوسیویەتی: بەرپرسانی ڕژیم هەڕەشەی بڕینی ئینتەرنێت لەخەڵکی ئێران دەکەن، ئەبولحەسەن فیروزئابادی، بەرپرسی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ڕژیم، دەڵێت: تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەردەم هەڕەشەبوون بۆسەر ڕژیمی ئێران وکاردانەوەی خراپیان هەبووە، و خەڵکی ئێرانی مەجبورکردووە بۆ ئەوەی پەیڕەوی لە سیستەمی فایڕۆڵی چینی وخزمەتگوزاری پێویستی ئینتەرنێتی وەکوو ئیمێڵ، ماتۆڕەکانی بەدواداچوون وئەو بەرنامە پەیوەندیانەی کەبەخواستی ڕژیم کارنەکەن،دەسڕدرێنەوە، هیچ جۆرە فیلتەرینگێک ناتوانێت حاکمیەتی ئیستبدادی وزاڵمانەی ڕژیم بشارێتەوە، خەڵکی ئێران هەتا دەتوانن دەبێ دەنگی خۆیان بگەیێننە گوێی هەموو جیهان.