پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگیرانی 92 تۆڕی(دامنە)ی ژێردەستی سپای پاسداران لەلایەن ئەمریکا

ڕاگیرانی 92 تۆڕی(دامنە)ی ژێردەستی سپای پاسداران لەلایەن ئەمریکا

‌خەبات مێدیا: ‌ئەمریکا باس لەوە دەکات کە 92 تۆڕی ئینتەرنێتی کە سپای پاسداران بەکاری دێنێت، ڕایگرتووە.

‌خەبات مێدیا: ‌ئەمریکا باس لەوە دەکات کە 92 تۆڕی ئینتەرنێتی کە سپای پاسداران بەکاری دێنێت، ڕایگرتووە.

 

وەزارەتی دادوەری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە 16ی ڕەزبەر لە ڕاگەیەندراوێک دا وتی: 92 تۆڕی ئینتەرنێتی ژێردەستی سپای تیرۆریستی پاسداران کە زانیاری هەڵە بڵاو دەکاتەوە، ڕاگیراوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دادوەری ئەمریکادا هاتووە: ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا 92 تۆڕی ئینتەرنێتی ژێردەستی سپای پاسداران کە لەئاستی جیهانیدا خەریکی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵەبوون ڕاگیراوە . هەرلەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە لەو 92 تۆڕە کەچواریان ڕاگیراون ،بەشێوازی شاراوە خۆیان وەکوو مێدیایێکی جێی متمانە ناساندووە. ئێستا لەسەر ئەو چوار ماڵپەڕە، وێنەی ڕاگیرانیەکەیان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وئیدارەی لێکۆلینەوەی فیدڕاڵ و پۆلیسی FBI، دیارە.


4 ساڵ و 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگیرانی 92 تۆڕی(دامنە)ی ژێردەستی سپای پاسداران لەلایەن ئەمریکا

ڕاگیرانی 92 تۆڕی(دامنە)ی ژێردەستی سپای پاسداران لەلایەن ئەمریکا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن