له درێژه‌ی سه‌پاندنی سزا جیهانیه‌کاندا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئاخوندی له ئێران دا، حکومه‌تی ئه‌مریکا سزای به‌سه‌ر ١٨ بانکی نوێ دا سه‌پاند
خه‌باتمیدیا: له درێژه‌ی سه‌پاندنی سزا جیهانیه‌کاندا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئاخوندی له ئێران دا، حکومه‌تی ئه‌مریکا سزای به‌سه‌ر ١٨ بانکی نوێ دا سه‌پاند که ئه‌و بانکانه پیش‌تر سزا نه‌درابوون. ئامانجی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌م هه‌وڵه نوێیه‌یی دژ به ڕژیم، داڕماندنی ئابووری ڕژیم و لاوازی و ڕوخانیه‌تی. له ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک دا
ستیڤن منووچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سەپاندنی سزا بەسەر ئەو ١٨ بانکەی ئێران‌دا "پابەندبوونمان دووپاتدەکاتەوە بەوەی رێگەنەدەین" حکومەتی ئێران بەشێوەیەکی نایاسایی دەستی بە دۆلار بگات. ناوبراو ڕایگه‌یاند که ئامانجی بڕیارەکە "رژێمی ئێرانە، نەوەک خەڵکی ئەو وڵاتە".