پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

محەممەد ڕەزا شەجەریان،گۆرانی بێژی بە ناوبانگی ئێران کۆچی دوایی کرد

محەممەد ڕەزا شەجەریان،گۆرانی بێژی بە ناوبانگی ئێران کۆچی دوایی کرد

خەبات مێدیا: پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 17ی ڕەزبەر، محەممەد ڕەزا شەجەریان، هونەرمەندی بە ناوبانگی ئێرانی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی سەرەتان، لە

خەبات مێدیا: پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 17ی ڕەزبەر، محەممەد ڕەزا شەجەریان، هونەرمەندی بە ناوبانگی ئێرانی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی سەرەتان، لە تەمەنی 80ساڵی، گیانی سپارد. 
شەجەریان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشکرا دژایەتی سیاسەتی ڕژیم و سەرکوتگەریەکانی خەڵکی ئێران لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی، دەکرد. 
شەجەریان لە چەند مانگی ڕابردوو دا چەندین جار بەهۆی خراپی تەندروستی، لە نەخۆشخانە خەوێندرا بوو، بە داخەوە ڕۆژی پێنج شەممە باری تەندروستی خراپتر دەبێت، و هۆمایون شەجەریان کوڕی ناوبراو ڕایگەیاند کە باوکی گیانی سپاردوە.
پاش بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە، هۆگرانی لە بەردەم نەخۆشخانەکە کۆبونەوە وبە دروشمی دژی دیکتاتۆر، و دژی تلڤیزیونی ڕژیم ناڕەزایەتی خۆیان لە قەدەغە کردنی دەرکەوتنی محەممەد ڕەزا شەجەریان لەماوەی ئەو چەن ساڵە دا، دەربڕی. 
هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بە گازی فرمێسک ڕێژ و باتووم بەڕەنگاری خەڵکی ناڕازی بون و هەوڵی سەرکوتی خۆپیشاندەرانیان دا و تەنانەت چەندین کەس دەسبەسەر کراون. 
محەممەد ڕەزا شەجەریان یەکێک لە گۆرانیبێژ و شارەزایانی گەورەی موسیقای ئێران بوو کە لە ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ لەتەمەنی خۆی خزمەت بە هونەرو گۆرانی لە ئێران، کرد.


4 ساڵ و 1 مانگ و 12 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

محەممەد ڕەزا شەجەریان،گۆرانی بێژی بە ناوبانگی ئێران کۆچی دوایی کرد

محەممەد ڕەزا شەجەریان،گۆرانی بێژی بە ناوبانگی ئێران کۆچی دوایی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن