بەپێی وتەی رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری دیدەبانی مافی مرۆڤی سوریە رۆژی سیشەممە ۲رێبەندان ژمارەی کوژراوەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سوریە
بەپێی وتەی رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری دیدەبانی مافی مرۆڤی سوریە رۆژی سیشەممە ۲رێبەندان ژمارەی کوژراوەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سوریە زیاتر بوە و گەیشتوە بە ۲۱کەس ،کە تائێستە٦سەربازی سوری کوژراون و پازدە کەسی غیرسووری کە ۱۲کەسیان ئەندامی سوپای پاسدارانن لەم هێرشە کوژراون.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە رۆژی دوشەممە ۱ی رێبەندان،رایگەیاند هێرشی کردوە سەر پێگەکانی هێزی قودسی سوپای پاسداران .
بە پێی ئەو وێنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەو ،لەکاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سوریە ،چالاکی پەدافەندی ئاسمانی سوریە لە دەوروبەری دەمشق دیارە.
ئیسرائیل دەڵێت :ساعه تێک پێش هێرشی ئاسمانی ،سوریە موشەکی هاوێشتوە بۆ بەرزاییەکانی جۆلان و هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بە دوای هاویشتنی ئەو موشەکە بووە .
بەپێی وتەی چاودێران ،هێرشی موشەکی کە سوپای پاسداران کردویە لەگەڵ سیستەمی دژە موشەکی ئیسراییل رووبەرو بوەتەوە و خەسارەتی زۆریان پێی گەیشتوە و تائیستە نەیانتوانیوە وڵامێکیان لە دژی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل ببێت.