خەبات مێدیا: لە نوێترین ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ئاماری ئێران لەبارەی تێچوویی داهاتی خانەوادەکان، دەرکەوتووە کە 50لە سەدی حەشیمەتی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان.
خەبات مێدیا: لە نوێترین ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ئاماری ئێران لەبارەی تێچوویی داهاتی خانەوادەکان، دەرکەوتووە کە 50لە سەدی حەشیمەتی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان. ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی ڕێژەی فەرمی لەساڵی90، 18لەسەدی حەشیمەتی ئێران لەژێر هێڵی هەژاری دەژیان. ئەم ڕێژەیە لەساڵی 97، 24لەسەد بو و لەساڵی 98 گەیشتە 35لەسەد. بەڵام بە هۆی دابەزینی نرخی پارەی نەتەوەیی و بەرزبونەوی نرخی دۆلار تانزیک بە سی هەزار تمەن، گەیشتنی هێڵی هەژاری بە 10ملیۆن تمەن، و کەمترین ئاستی هێڵی هەژاری گەیشتە 6ملیۆن و 840هەزار تمەن، له ئێستادا 50لەسەدی حەشیمەتی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاری دا دەژین. وێڕای ئەمە، ڕێژەی خواردنی هەندێک لە خواردەمەنیەکان لە نێو خانەوادە ئێرانیەکان دا دابەزیوە و خواردنی گۆشتی سوور لە ساڵی 98 و پێش ئەم دۆخە قەیراناویەی ئابوری ئێران لە ئەمساڵدا، بەشێوەی مامناوەند 51/6لەسەدە و لە چینی هەژارتریش زیاتر لە 65/2لەسەد دابەزیوە. هەروەها خواردنی برینج لەنێو خانەوادە ئێرانیەکان دا لەساڵی 98 بەنیسبەت ساڵی 90 نزیک بە 34/7لەسەد دابەزیوە.