خەبات مێدیا: سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ لە نوێترین ڕاپۆرتی دا نوسیویەتی: لە ساڵی ٢٠ ٢٠ ئابوری ئێران پێنج لە سەد چکۆلەتر دەبێت و نرخی بێکاری دەگاتە ١٢/٢لە سەد، لەو ڕاپ
خەبات مێدیا: سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ لە نوێترین ڕاپۆرتی دا نوسیویەتی: لە ساڵی ٢٠ ٢٠ ئابوری ئێران پێنج لە سەد چکۆلەتر دەبێت و نرخی بێکاری دەگاتە ١٢/٢لە سەد، لەو ڕاپۆرتە دا نرخی بێکاری لە ساڵی ٢٠ ٢١ لە ئێران ١٢/٤لەسەد و گەشەی ئابوری ٣/٢ لە سەد پێشبینی کراوە..
ئەو سندوقە لە بارەی دۆخی ئابوری جیهان لە ساڵی ٢٠ ٢٠ وتی، ئابوری جیهانی ٤/٤ لە سەد دابەزیوە کە کەمترە لەو ڕادەیەی کە پێشبینی کرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ، ڕەوتی گەشەسەندنی وڵاتانی زلهێزی ئابوری جیهان و چین بۆتە هۆی ئەوەی ئەم ڕێکخراوە جارێکی دیکە دۆخی ئابوری بەراورد بکات. ئەو سندوقە لە هەمانکاتدا ئاماژەی بە ئەگەری بەردەوام بوونی گەڵاڵەی بۆشایی کۆمەڵایەتی لە ساڵی داهاتوو کرد و پێشبینی کرد کە نرخی گەشەسەندنی ئابوری لە ساڵی ٢٠ ٢١ دەگاتە ٥/٢لە سەد، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕاپۆرتی پێشوویی ئەم ڕێکخراوە نرخی گەشەسەندنی ئابوری ٥/٤لە سەد پێشبینی کرابوو.