برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە هەورامان و سەردەشت
خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییی بریندار بوو و کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشتیش بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران پێکرا.
خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییی بریندار بوو و کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشتیش بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران پێکرا.
رۆژی پێنج شەممە ٤ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ”دانیکش“ سەر بە بەخشی کەڵاتەرزانی سنە، بەناوی رەحیم مەردانی، و تەمەن 27 ساڵ، لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ملەی تەتە لە هەڵدێرێکەوە بەر بۆتەوە و بە سەختی بریندار بووە.
هەروەها بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، لەماوەی رۆژانی رابردوودا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”سۆران محەمەدی“ کوڕی رەسووڵ، لە بەرزاییەکانی قەلەڕەشی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران پێکراوە و لاقی بریندار بووە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢.١٨ی زایینیدا لانیکەم ٢٣١ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.