خەبات مێدیا: دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 24ی رەزبەری 1399ی کۆچی خۆری، ڕێورەسمی
خەبات مێدیا: دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 24ی رەزبەری 1399ی کۆچی خۆری، ڕێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید " نووری مورادی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز کاک کامیل نورانیفەرد، ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستان پێشکەش کرا، کە تێیدا باسی لە ئەرکی گرینگی تێکۆشان لەپێناو گەل و ژیانی پێشمەرگایەتی کرد و هاوکات لەسەر دۆخی هەستیاری ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی رژیمی ئێران و جوڵانەوەی گەلەکەمانی کرد و بە پێی لێکدانەوەکان دوورەدیمەنی خەباتی گەلەکەمانی بە گەشبینیەوە لێکدایەوە و ئەرکی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگەی وەبیر هێنایەوە.
لەدوای ووتەکانی کاک کامیل نورانی فەرد ، لەلایەن یەکێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن مامۆستا و بەرپرسانی دەورەکە پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزەکانی سازمانی خەبات کرا.