پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاگرکەوتنەوە پاش هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری دیمەشق

ئاگرکەوتنەوە پاش هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری دیمەشق

خەبات مێدیا: چاودێری مافی مرۆڤی سوریە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ ی ڕەزبەر، باسی لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەی چەکدارانی سەر بە رژیمی ئێران لە قەنیتەرە لە باشووری سوریە

خەبات مێدیا: چاودێری مافی مرۆڤی سوریە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ ی ڕەزبەر، باسی لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەی چەکدارانی سەر بە رژیمی ئێران لە قەنیتەرە لە باشووری سوریە کرد. 
تا ئێستا لەپێوەند بە ڕێژەی خەسارەتەکانی ئەو هێرشە هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە، بە پێی ڕاپۆرتی ئەم دامەزراوەیە کە بنکەی سەرەکی لە شاری لەندەنە، ئیسراییل لەوانەیە بەرپرسی ئەم هێرشە بێ، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسراییل بۆ خۆی تا ئێستا هەڵوێستێکی لەم بارەوە نەگرتووە. لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریە لە ساڵی ٢٠ ١١، ئیسراییل سەدان هێرشی ئاسمانی و موشەکی بۆ خاکی سوریە ئەنجام داوە کە ئامانجی لاوازکردنی هێزەکانی سەر بە رژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانە، سەرەڕای ئەمانە ئیسراییل دان بەم هێرشانە دا نانێ. 
لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردو و لە ئاکامی یەکێک لەم هێرشانە ١٦ کەس لە هێزەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران کوژران، هەروەها هەفتەیێک پاش ئەوەش لە هێرشێکی دیکەدا ١٠ کەسی دیکە لەم هێزانە کوژران.
رژیمی ئێران و ڕوسیە لە سەرەتای ئەم شەڕەوە پشتیوانی ڕژیمی بەشار ئەسەد بوون تا ڕادەێیک کە لێکۆڵەرانی شەر ئەم دوو وڵاتە بە هۆی مانەوەی ڕژیمی ئەسەد دەزانن.


4 ساڵ و 30 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاگرکەوتنەوە پاش هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری دیمەشق

ئاگرکەوتنەوە پاش هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری دیمەشق



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن