خەباتمێدیا: رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لەراپۆرتێکی هەواڵدەریدا رایگەیاند کە لەماوەی یەک ساڵی رابردووی زاینیدا، حکومەتی رژیمی ئاخوندی زیاتر لە حەوت هەزار کەسی گرت
خەباتمێدیا: رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لەراپۆرتێکی هەواڵدەریدا رایگەیاند کە لەماوەی یەک ساڵی رابردووی زاینیدا، حکومەتی رژیمی ئاخوندی زیاتر لە حەوت هەزار کەسی گرتووە لەو راپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو رێژەیە لە گیراوان پێکهاتووە لە، بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان، خوێندکاران، رۆژنامەوانان، چالاکانی بواری مافی مرۆڤ،چالاکانی بواری ژینگە، چالاکانی کرێکاران و چالاکانی بواری مافی کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبیەکان، لەو رێژەیەش بەسەدانیان حوکمی زیندانیان بۆ دەرچووەو لانی کەم 26 کەسیش لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون,
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لەماوەی ساڵی رابردودا 11 وەکیلی دادگوستەری، 50 رۆژنامەوان و چالاکی راگەیەندکاری، 91 خوێندکار، 112 چالاکی بواری ژنان، 63 چالاکی بواری ژینگە، 467 کرێکار، زیاتر لە 200 کەس لە دەروێشانی گونابادی، 171 مەسیحی و 95 بەهایی لەئێراندا گیراون.