شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مۆرگان ئۆرتگاس: هیچکات ناگەرێینەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی ئێران!

مۆرگان ئۆرتگاس: هیچکات ناگەرێینەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی ئێران!

خەبات مێدیا: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچکات ناگەرێتەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی ڕژیم" بەرجام" و پێداگری کردەوە کە ئامری

خەبات مێدیا: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچکات ناگەرێتەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی ڕژیم" بەرجام" و پێداگری کردەوە کە ئامریکا خوازیاری وتووێژە بۆ ڕێکەوتنێکی نوێتر و باشتر. 
مۆرگان ئۆرتگاس، ووتوبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە وتووێژێک دا لەگەڵ ڕادیۆ فاکس نیوز وتی: ڕێکەوتنی ناوکەیی پێشوو لەگەڵ ئێران ڕێگەی بەم وڵاتە ئەدا کە دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات بەڵام کەمێک درەنگتر. ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم رێکەوتنە تەنیا کاتی دەسپێڕاگەیشتنی ڕژیمی بە چەکی ناوکەیی دوورو درێژتر کردووە و ئەو ئەرکەش دەکەوتە ئەستۆی دەوڵەتەکانی داهاتوو. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەئاماژە بەوەی کە بەرجام ملیارها دۆلاری خستۆتە دەستی ڕژیمی ئێران، هەروەها وتی: گەورەترین کێشەی ڕێکەوتنی ناوکەیی، شێوازی خەرج کردنی ئەو پارەیەیە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە. هەروەها وتی، ئەگەر ئەم پارەیە بۆ تێچوی درووست کردنی خوێندنگا و ڕێگە وبان و پێکهێنانی شوێنی دەرمان،بەکار بهێنرابایە، کێشە نەبوو، بەڵام ئەوان پارەکە بۆ گرووپە تیرۆریستیەکان بەکار دێنن، ئەو گرووپانە کە هێرش دەکەن سەر عەرەبستانی سعوودی و قازانجەکانی ئێمە، ئێمە بە گەورەترین پشتیوانی ترۆریسم پارەمان داوە تا ترۆریزمی زیاتر پەروەردە و دابین بکات.


4 ساڵ و 1 مانگ و 1 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مۆرگان ئۆرتگاس: هیچکات ناگەرێینەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی ئێران!

مۆرگان ئۆرتگاس: هیچکات ناگەرێینەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی ئێران!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن