خەبات مێدیا: بڵاوکراوەی هییۆمی ئیسراییل لەزاری یەکێک لە بەرپرسانی سیاسی کە لە ئاسایی کرنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسراییل و سودان ڕۆڵ دەگێرێ، لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە
خەبات مێدیا: بڵاوکراوەی هییۆمی ئیسراییل لەزاری یەکێک لە بەرپرسانی سیاسی کە لە ئاسایی کرنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسراییل و سودان ڕۆڵ دەگێرێ، لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە هەر دوو ولاتەکە پەیوەندییان ئاسایی دەکەنەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕایدەگەێنن. ئۆفیر ئاکۆنیس وەزیری هاوکاری ناوچەیی ئیسراییل ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 30ی ڕەزبەر، پێشبینی کردبوو کە هەواڵی فەرمی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئیسراییل و سودان پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئامریکا لە 13ی خەزەڵوەر، بڵاو دەبێتەوە. ئاکۆنیس لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیۆی ئەرتەشی ئیسراییل وتی، جەندین وڵات بەربژێری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەهەڵ ئیسراییلن بەڵام ئاماژەی بە ناوەکانیان نەکرد.
مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە 30ی ڕەزبەر، وتی: بە هۆی هەوڵەکانی سودان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسراییل، ڕەوتی دەرهێنانی سودان لە لیستی پشتیوانانی ترۆریزم دەست پێدەکات.