پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئێران لە لیستی ڕەشی ئێف ئای تی ئێف دەمێنێتەوە!

ئێران لە لیستی ڕەشی ئێف ئای تی ئێف دەمێنێتەوە!

خەبات مێدیا: گروپی تایبەت بە هەوڵی دارایی دژی پوڵ سپیکردنەوە ناسراو بە ( ئێف ئای تی ئێف)، ڕایگەیان کە ڕژیمی ئاخوندی بە بەردەوامی لە لیستی ڕەشی خۆیدا دەهێڵێتەوە.

خەبات مێدیا: گروپی تایبەت بە هەوڵی دارایی دژی پوڵ سپیکردنەوە ناسراو بە ( ئێف ئای تی ئێف)، ڕایگەیان کە ڕژیمی ئاخوندی بە بەردەوامی لە لیستی ڕەشی خۆیدا دەهێڵێتەوە.
بە پێی هەواڵی ڕۆیتێرز، مارکوس پلیر، سەرۆکی گرووپی هەوڵی دارایی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 3ی خەزەڵوەر، لەگەڵ تەئکید کردنەوەی ئەوەی کە ئەو ناوەندە ڕێگریەکان لەسەر ئەو وڵاتانە توند دەکاتەوە کە پێبەندی یاساکانی نابن، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کە ڕێگەکاری کاریگەر دژی ئێران و کورەی باکور بگرنە بەر.
سەرۆکی ئێف ئای تی ئێف، داوای کرد ڕێوشوێنی تووند لە دژی ئێران و کورەی باکور بگیرێتە بەر و جەختی لەوە کردەوە ئەو دوو وڵاتە، زۆتر هۆشمەندانە گەمارۆکانی سەریان دەور لێدەدەنەوە و هەر بۆیەشە وڵاتانی دیکە دەبێ لە ڕەهەندی ئاڵوگۆڕی بانکییەوە، بە وریایی مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.
گرووپی تایبەتی هەوڵی دارایی (ئێف ئای تی ئێف)، گرووپێکی نێونەتەوەییە و بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی پوڵ سپیکردنەوە لەسەر ئاستی جیهان دا چالاکی دەکات.
ئەو گروپە تەسویبکردنی چەند گەڵاڵەی پێوەندیدار بە پوڵ سپیکردنەوە بۆ دەرکردنی ئێران لە لیستی ڕەش بەپێویست دەزانێ‌. 
ئەو گروپە ڕۆژی 2ی مانگی ڕەشەممە، دوای ئەوەی کە ئێران خۆی بوارد لە تەسویبکردنی چەند گەڵاڵەی پێوەندیدار بە پوڵ سپیکردنەوە و چاکسازی پێویست لە سیستمی دارایی خۆی، ڕایگەیان کە ڕژیمی ئاخوندی خستۆتەوە نێو لیستی ڕەشی خۆی.


4 ساڵ و 27 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئێران لە لیستی ڕەشی ئێف ئای تی ئێف دەمێنێتەوە!

ئێران لە لیستی ڕەشی ئێف ئای تی ئێف دەمێنێتەوە!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن