پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەڕەسێلکە (پەرەستوە) هەڵخەڵەتێنەرە فریوخواردووەکان!

پەڕەسێلکە (پەرەستوە) هەڵخەڵەتێنەرە فریوخواردووەکان!

ماردین زاهیدی

ماردین زاهیدی
مرۆڤەکان بەدرێژایی مێژوو و لە هەموو دەورەکانی ژیانیان و لە هەر هەلومەرجێکدا، بەشێوەیەک کۆیلەی دەستی هەستە سەرکوتبووەکانیان بوون،کە بۆ گەیشتن بەو هەستە سەرکوتکراوانەو بە دەستهێنانی هەست وئارەزووە بێ‌ بنەماکان و ڕەزامەندی ڕۆحی و جەستەیی خۆیان، ڕەنگە تاوانی قورس و مەرگهێنەریان کردبێ‌.
کۆمەڵگەی ئێستای ئێران لە ژێر ئەو گوشارانەی کە لەلایەن یاسادانەر و حکومەت بەڕێوە دەڕوات, کۆمەڵگەیکی پەراوێزخراو،کە گەمارۆدراوە بە دڵەڕاوکێ و نیگەرانی،بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئێراندا هەیە بەسەریا داسەپێندراوە, دۆخێک کە بۆته هۆی کەم و کوڕی لە شکڵ گرتنی کەسایەتی خەڵکی زوڵم لێ کراو، کە لە هەڵسووکەوتی ڕۆژانەدا بەڕوونی دەردەکەوێ‌. سەرکوتی منداڵان و ئەو کەم و کوڕیانەی کە لە سەردەمی منداڵی, مێرمنداڵی و لاویەتیا هەبووە, دەتوانێت هێندێک ئاکامی وەکوو نەبونی کەسایەتی جێگیر, کەمبونی باوەڕبەخۆبوون, پشت بەخۆ نەبەستن، دەبنە بێ‌ توانایی بڕیاردان لە گەورەساڵیدا.
ئاوا کۆمەڵگەێک بەدڵنیاییەوو داخواز و ئامانجی حکومەتە دیکتاتورەکانە، کە بەو بۆنەوە بتوانن بە پەیرەو کردنی ئەو شێوەیە لە هەلومەرجی خراپی کۆمەڵایەتی, هەر چۆن بۆیان دەلوێ‌ و چۆنیان پێ‌ خۆشە لەگەڵ کۆمەڵگەدا هەڵسووکەوت بکەن.
تاکە ڕیگە بۆ نەهێشتنی لاوازی و ئیرادەو،هەڵسوکەوت و کەسایەتی, زانیاری لە سەریان و دوایەش موبارزەو بەربەرەکانیە بۆ چارەسەرکردن وبنەبڕکردنیان. لەڕاستیدا کاتێک لاوازیەکانی خۆمان بناسین, زانیارانە دەتوانین بەرەنگاریان ببینەوەو چارەسەریان بکەین.
خەبات لەبەرانبەر دیکتاتۆر و حکومەتە ملهوڕەکان, لە گرنگترین رێگە دروستەکانە کە دەتوانێت زۆربەی لاوازی و هەستی خۆ بەکەم زانین،بەشی سەرەکی لە ئاکامی ئەو سەرکوتانەی لە لایەن حکومەت و دەسەڵاتەوە دەکرێن, بێگومان بۆ چارەسەر، بەرەو سەرو ڕۆیشتنی کەسایەتیەکان, یارمەتیەکی شایانی دەدات بۆ کەم کردنەوەی ئەو دیاردە زیانبارە. ڕێگای خەبات پڕە لە بان و خوار و هەرچی کە چالاکی کەسەکان زۆرتر بێت, زۆرتریش دەکەونە پێش چاودێری و هەوڵ بۆ لەڕیگە بەدەر کردن و فریودانیان زۆرتر دەبێت.
یەکێک لە گرنگترین پیلانەکانی ڕژیم کە بۆ بەلاڕێدا بردنی کەسانی خەباتکار بەکار دەبرێت, بەکارهێنانی کچانێکە کە بە ناوی پەرستووەکانی ڕژیم پێناسە دەبن. ئەم کەسانە (پەرەستوو) ئەرکیان پەیوەندی گرتنە لەگەڵ کەسایەتییەکان و ڕاکێشانی هەستیانە بەرەو خۆیان بە دەربڕینی خۆشەویستی و بەبۆنەی گەیشتن بە ئامانجە دیاری کراوەکانیانە. لە ڕاستیدا وەرگرتنی زانیاری کەسی و زانیاری حیزبی لە پلەی یەکەم و هەوڵدان بۆ ڕازی کردنی ئەو کەسە بۆ گەڕانەوەی بۆ ووڵات و هەروەها خەیانەت و سیخوڕی بەکار دێنن. دیارە هەر بەو شێوە کە پێشتر باس کرا, هەبوونی هێندێک گوشاری کۆمەڵایەتی و کلتوری لە کۆمەڵگە، کاریگەری هەیە لە سەر فریو خواردنی ئەو کەسە و بڕیاردانی ژیرانەی بۆ سەخت بکاتەوە. ئەم کەسانە هەرکامیان بە شێوەیەک دەکەونە داوی سوپاو ئیتڵاعات، چ ئەو کەسەی کە ئەبێتە نێچیر و چ ئەو پەرەستوویە کە وەکوو کەسێکی خائین بەڵێن بەو خیانەتە ئەدات. 
ڕوونکردنەوەو قسە کردن سەبارەت بەم بابەتە دەتوانێت تا ڕادەیکی بەرچاو یارمەتیدەری ئەو کەسانە بێت کە لەژیر چاودێری ڕژیمن و هەوڵ ئەدرێت بۆ بەلاڕێدا بردنیان، بۆیە بە قسەکردن و ڕوونکردنەوەی ئەو کەسانە و هەستی مەترسی و وشیاری و ئاگادارکردنەوە بۆ دوری کردن لەم پیلانەی ڕژیم، یارمەتیەکی شایان دەبێت بۆیان. ماڵپەرەکانی خاوەن وێنەو قسەی هەڵخەڵەتێنەر و بە لاڕێدابەرەکان, هەتا ئێستا ڕسوایی زۆریان لە جیهانی سیاسەت بەبار هێناوەو چەندین جاریش بونەته هۆی خیانەتانێک کە قەرەبوو نابیتەوە, ئەمە کارێکە کە بەری پێنەگیراوەو بە دڵنیاییەوە لە داهاتوویشدا دوبارە دەبێتەوە, بەڵام بە قسە کردن لەسەر ئەم بابەتەو ڕوونکردنەوە، دەتوانێت تا ڕادەێکی زۆر ڕێگە لەو پیلانە گڵاوەی ڕژیم بگیرێ‌.


4 ساڵ و 27 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەڕەسێلکە (پەرەستوە) هەڵخەڵەتێنەرە فریوخواردووەکان!

پەڕەسێلکە (پەرەستوە) هەڵخەڵەتێنەرە فریوخواردووەکان!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن