سەروەری گەل شەهید حوسەین شەریفی
بناغەی دیواری خەباتێک کە بە مێشکی پژاو و خوێنی جوتیاران و زەحمەتکێشان خشتی بێژرابێ، هەتا ڕزگار بوونی یەکجارەکی ئەو چینە زەحمەت کێشەو ئەو نەتەوە زوڵم لێکراوە، قایم و لە ڕوخان نەهاتووە و خۆڕادەگرێ. ئەو دژمنەی کە چاوەڕوانی کۆتایی شۆڕش و بەو ئاواتەوەیە بە هیوای کڵاوی لارە و بە ناکامی دەمرێ. خەباتی ئەم قۆناغەی گەلی کورد شانازی بەوەیە کە کۆڕە جووتیارەکان کوڕە کرێکارەکان، کوڕە زەحمەتکێشەکان بە خوێنی خۆیان شۆڕەیان کێشاوە و ڕەنگیان ڕشتووە. شۆڕشی ئەمجارەی کوردستان پاڵپشتی پاکترین ڕۆڵەکانی لە پشتە. گیانی ئەو پاکانەی کە پاکانەیان بۆ کوردستان کرد کە فیداکارێکی ئەو نیشتمانەن و بەس. پاڵپشتی بزوتنەوەی کوردستان هەزاران گیانە و خوێنی هەزاران جوتیاری کوردی بۆڕژاوە. خوێنی شەهیدێکی وەک کاک حوسەین و هاوبیرانی بەشێکن لەم گیان و خوێنانەی فیدای نەتەوەکەیان بوون. شەهید حوسەین شەریفی کوڕی حاجی ساڵح خەڵکی وشترملی ناوچەی بانە، سەراپای وجوودی باوەڕ بە ڕزگاری و تێکۆشان بۆ رزگاری بوو. دەکرا بە شەهید حوسەین بگوترێ بیروباوەڕ، پاکی و ئازایەتی و خۆشەویستی بنەمای ژیانی ئەم مرۆڤە بوون. ساڵی ١٣٥٩ ئەو کاتەی ڕژێمی دژی گەلی خومەینی تا دەهات بەش لە دوای بەش کوردستانی ئازیزمانی داگیردەکرد، لە ڕۆژی ١٣٥٩/٨/٥ لە ناوچەی بانە هەڵکەوتوو لە دەشتی بۆیەن لە نزیک دێی چیچۆڕان، پێشمەرگەکانی کوردستان بە گژ ئەو لەشکرە داگیرکەرەدا چوونەوە و زۆریان لێ کوشتن و بریندارکردن. لە جەرگەی ئەو شەڕەدا پێشمەرگەیەک بریندار بوو کە ئەویش شەهید حوسەین بوو. شەهید حوسەین کە بەڕاستی ئینسانێکی مرۆڤ خۆشەویست بوو بە بێ ئەوەی گوێ بداتە ئەوەی کە شەڕو و ئاگر و ئاسن دەبارێ، چوو بۆ لای و دەستی دایە و خستیە سەرشانی و بەڵکو بتوانێ گیانێک لە مەرگ ڕزگار بکات. بەڵام بەداخەوە بە گوللـەی دوژمن پێکرا و شەهید بوو. گیانی بەرزی فڕی بۆ کۆڕی شەهیدانی سازمانی خەبات و تەرمی پیرۆزی هەر لە دێی وشترمل خرایە باوەشی دایکی نیشتمان. یادگارەکانی شەهید حوسەین یادی قارەمانێتی و ئازایەتی و لە خۆ بردووی، لە دوا بەجێمانی ٧ منداڵە. بەرز و بەڕێز بێ یادی شەهید حوسەین شەریفی و هەموو شەهیدانی ڕێگای کوردستانهەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شەهیدە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان
مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی کوردستان