پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مستەفا مەحمودی

پەیامی سەرەخۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مستەفا مەحمودی

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی مستەفا مەحمودی (موچەیی) م پێگەیشت.

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی مستەفا مەحمودی (موچەیی) م پێگەیشت.

کاک مستەفا موچەیی یەکێک لە تێکۆشەران و دڵسۆزانی ڕێبازی سازمانی خەبات و شۆرشی مافخوازی و ڕەوای گەلی کورد بوو. حاجی مستەفا هەم لە پێش پێکهاتنی سازمانی خەبات و هەم لە دوای پێکهاتنی سازمانی خەبات، تێکۆشاوەو بە دیاری کراوی وەک پێشمەرگەی هێزی بەرگری لە چەندین جەنگ و ڕوبەڕوبونەوە لە بەرانبەر پاسدار و هێزی داگیرکەری ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بەشداری کرد.

حاجی مستەفا و هاوسەری کۆچ کردوی و ئەندامانی خانەوادەی، هەمیشە دڵسۆزی ڕێبازی سازمانی خەبات و پشتیوان دڵسۆزی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوون.

بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی مستەفا، سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم و هاوڕ٠ێیانم لە سازمانی خەبات، بە کاک ساڵح مەحمودی (موچەیی) کادرو پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات و تێکڕای ئەندامانی خانەوادەو خزمانی حاجی مستەفا و خەڵکی تێکۆشەری ناوچەی بانە، پێشکەش دەکەم.

بەو هومێدەی بە زوترین کات ئازادی نیشتمانی ڕەنگین و وەدی هاتنی ئازادیی یەکجاری،و کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ستەمگەری ئاخوندی لە ئێران، کە ئاواتی حاجی مستەفا و هەموو خەڵکی کوردستان و ئێرانە، بێتە دیی.

لەگەڵ پرسە و سەرەخۆشی دووبارەم.

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی 6ی خەزەڵوەری 1399 


4 ساڵ و 25 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سەرەخۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مستەفا مەحمودی

پەیامی سەرەخۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مستەفا مەحمودی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن