خەبات مێدیا: لەنوێترین دۆزینەوەکان لە لایەن زانایان، باس لەوە دەکات کە کۆکراوەی گازی گوڵخانەیی متان کە لەم ماوە لە قەراغ ئاوی ڕۆژئاوای سیبری دۆزراوەتەوە، وردە و
خەبات مێدیا: لەنوێترین دۆزینەوەکان لە لایەن زانایان، باس لەوە دەکات کە کۆکراوەی گازی گوڵخانەیی متان کە لەم ماوە لە قەراغ ئاوی ڕۆژئاوای سیبری دۆزراوەتەوە، وردە وردە چالاک و بڵاو دەبێتەوە.
ڕۆژنامەی بریتانیایی گاردیەن ڕۆژی سێشەممە 6ی خەزەڵەوەر، لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: زانایان بە تازەیی ئەوەیان بۆ دەرکەوتوەو بەدەستیان هێناوە کە گازی متانی بەستوو لە ناو سەهۆلیان لە ئۆقیانوسی بەستوی باکوور دۆزیوەتە.
لێکۆڵەران دەڵێن: کۆکراوەی متانی سەهۆڵی لە قوتبی باکور وەکوو (دێوەزمە خەوتووەکانی چاخی کاربۆن)بەراورد دەکەن.
متان دوای دی ئۆکسیدی کاربۆن، بە خراپترین گازی گوڵخانەیی دەناسرێ کە ڕێژەی لە هەوای زەوی دا زۆر بۆتەوەو ئەمەش جێگەی نیگەرانیە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێژەێکی زۆر لەم گازە لە قوڵایی 350مەتری لە زەریای لاپتف" لەنزیکی ڕوسیە دۆزراوەتەوە، لێکۆلەران لەوە نیگەرانن کە لەوانەیە گۆڕانکارییە نوێیەکانی کەش و هەوا ببێتە هۆی بڵاو بوونەوەی متانی بەستوو لە ناو سەهۆڵداو، گەرم داهاتنی زەوی خێراتر بکاتەوە.
ڕاپۆرتەکانی کەش و هەوا پیشان دەدەن کەمام ناوەندی پلەی هەوای سیبری لە مەودای مانگی ژانویە تاژوئەن، پێنج پلە زیاتر لە ئاستی ئاسایی ساڵانی پێشووە،و زانایان هۆکارەکەی بە بڵاوبوونەوەی گازی دی ئۆکسیدی کاربۆن و متان دەزانن و مرۆڤەکان بە هۆکاری ئەم کارەساتە دەزانن.