پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی حەزرەتی موحەممەد (ص)

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی حەزرەتی موحەممەد (ص)

بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری مەزن و پێشەوای ئیسلام حەزرەتی موحەممەد، گەرمترین پیرۆزبایی بە موسوڵمانانی کوردستان، ئێران و جیهان پێشکەش دەکەم.

بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری مەزن و پێشەوای ئیسلام حەزرەتی موحەممەد، گەرمترین پیرۆزبایی بە موسوڵمانانی کوردستان، ئێران و جیهان پێشکەش دەکەم.
حەزرەتی موحەممەد لە گەڵ ئەوەی پێغەمبەری دینی ئیسلام بوو لە هەمانکاتدا ڕێبەرێکی کەم وێنە لە مێژووی مرۆفایەتیدا بوو. پێغەمبەری ئیسلام توانی لەماوەی پێغەمبەرایەتیەکەی دا پێشکەوتنی بەرچاو لە مێژووی شارستانیەتی مرۆڤایەتی بە لایەنی ئەرێنی پێک بێنێ و هەموو کات لەگەڵ لایەنگرانی دین و باوەڕەکانی دیکە بە ڕێزەوە هەڵسوکەوتی کردوەو لە ئیدارەکردنی ووڵاتیشدا خاوەن باوەڕانی دیکەی بەشدار کردووە.
بێگومان هەر جۆرە توندو تیژی و کردەوەێکی ترۆریستی و هەر هەڵوێستێکی نەشیاو لە لایەن هەر دەستەو گروپ و تاکە کەسێکەوە بە ناوی ئیسلام و بە ناوی لایەنگری لە پێغەمبەری ئیسلام،زیانبارو مەترسیدارەو پێچەوانەی ڕاسپاردەکانی دینی ئیسلام و حەزرەتی موحەممەدو ئاشتی و پێکەوە ژیانی مرۆفایەتی بە تێکڕاو، خاوەن دین و باوەڕەکانە بە تایبەت.
لە هەمانکاتیشدا بێ‌ ڕێزی بە حەزرەتی موحەممەد و دینی ئیسلام و هەر پێغەمبەرێک و هەر دینێک، کردەوەێکی نەشیاوەو، حەق وایە حکومەت و دەسەڵاتەکان و یاسادانەران لە سەرانسەری جیهان، بە شێوەی قانونی، بێ‌ ڕێزی و تەوهین بە هەموو دین و باوەڕەکان سنووردار بکەن.
بەو هومێدەی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام ببێتە هۆی ئاشتی و تەبایی کۆمەڵایەتی و هیچ کەس و لایەنێک ئەو مافە بە خۆی نەدا کە بە ناوی ئیسلام و بە ناوی دیفاع لە حەزرەتی موحەممەد، کردەوەی ترۆریستی و ئاژاوەگێڕی ئەنجام بدات، و ئەو دەستەو تاقمە ترۆریستیانەی بە ناو ئیسلام جینایەت دەکەن و موسڵمان و غەیرە موسڵمان دەکوژن و ئاژاوەو بشێوی لە ووڵاتان ئەنجام دەدەن و ئامانج و مەبەستیان دژایەتی ئینسانیەتە، ریسواو سەرشۆڕبن و ئاسەواریان نەمێنێ‌. 
جارێکی دیکە یادی لە دایک بوونی حەزرەتی موحەممەد لە موسڵمانانی کوردستان و ئێران و جیهان پێرۆز بێ‌.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
8 ی خەزەڵوەری 1399 ی کۆچی خۆری


4 ساڵ و 23 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی حەزرەتی موحەممەد (ص)

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی حەزرەتی موحەممەد (ص)



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن