قاسم سلێمانی گەورە ترۆریست وسەرکردەی هێزی قودس تایبەت بە ترۆر لەدەرەوەی ئێران ، کە لە بار ولایەنی ترۆر وئیدەی ڕەشەکوژی...
قاسم سلێمانی گەورە ترۆریست وسەرکردەی هێزی قودس تایبەت بە ترۆر لەدەرەوەی ئێران ، کە لە بار ولایەنی ترۆر وئیدەی ڕەشەکوژی ، وەک قاسم ناوەکەی هاووشان وهاووتەریبی مەلاعومەری تاڵەبان و ئەبووبەکر بەغدادی وزەڕقاوی وبن لادنی کوژاوە ، ئێستا ناوێکی دیارتر لە ڕابردوویە و لەهەر کۆڕو سمینار ولوتکەێیک دژ بە بەرەی ترۆر ،ناوی قاسم دەدرەوشێتەوە وزۆر جار لە بۆمبی ئەتۆم بە مەترسیدار تری دەشوبهێنن. هێزی قودسی لقی سوپای پاسدارانیش کە لەژێر فەرماندەیی ناوبراوە تایبەت کراوە بۆ شەڕی نەیارانی دەسەڵات لەو دیوو سنوورەکان بە ئامانجی پاراستنی ئێران ، کاربۆ ئەوە دەکرێت لە بۆعدی نێو نەتەوەیی ودەوڵەتی ، بکرێتە هاوتای هێزەکانی دیکە وەک قاعیدە وتالەبان وداعش و ئێستا ناوی ئەم بەناو هێزی قودسە لە پێشەوەی ئەم ڕێکخراوە ترۆریستیانەوە دێت.
هێندێک وای لێک دەدەنەوە کە هۆکاری ئەم بەهێز بوونەی قاسم سلێمانی ڕۆژئاوایە و ئەمریکا لە دەورانی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا لەم پرسە بەر پرسیارە. بە پێی لێکەوتە وبەرئەنجامەکان ،ڕۆڵ وپێگەی ترۆریستانەی قاسم وهێزی قودس کاتێک گەشەی زیاتر دەکات کە چەندین ملیارد دۆلار لە ئەمریکاوە ڕەوانەی ئێران دەکرێت وڕژیمی ئاخوندیش لە جیاتی ئەوەی ئەم دولارانە تەرخانی لایەنە پەروەردەیی وخزمەتگوزاریەکان بکات ، دایدەنێ بۆ هێزی قودس وشەڕی سوریەی دەکات . بەم شێوە دەبێتە بەڵا و لەم پێوەندیەدا فەرماندەرانی پێشووی ئەمریکا تاوناتاوێک لێدوان دەدەن و پێیان وایە دەبوو لەگەڵ ڕەچاو نەگرتنی هیچ کاردانەوەێیک، ئەم کەسە پڕ مەترسیە لە ناو ببرایەت تا بەم شێوە بەردی پەشیمانی نەدەین لەسینگیان.
فەرماندەرێکی نیزامی ئەمریکاکە ئێستا خانەنشینە تازە دەڵێ: ئەرتەشی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیتوانی ساڵی 2007 قاسم سلێمانی لێپرسراوی قودس بکوژێت ،بەڵام بەهۆی هێندێک هۆ وەک کاردانەوەی سیاسی وهتد.... ئەو کارەی نەکرد. ئێستێنلی مەک کریستاڵ، ژنڕاڵی خانەنشین کراوی ئەرتەشی ئەمریکا کە لەساڵەکانی 2009 تا 2010 فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا وناتۆ لە ئەفغانستان بوو ،لە ووتوێژێکدا لەگەڵ بڵاوکراوەی فارین پالیسی گوتی: کە لەساڵی 2007 مەجالی ئەوەمان بوو کە فەرماندەی هێزی ترۆر وئاژاوەگێڕی قودس قاسم سڵێمانی بکوژین ،بەڵام نەمانکرد وئەو مەجالە مان لە کیس چوو. ئێستێنلی دەڵێ: زۆرکات بڕیاردان لە ئەنجامدانی کارێک ، قورسترین شتە ، کە ئەمەش کارێکی هەڵەیە وباش نیە. لەساڵی 2007 قافڵەێیکی ماشێنی ئێرانیم لە باکووری عێراق بینی. من ماوەی 4 ساڵ فەرماندەی عەمەلیاتی تایبەتی هاووبەشی ئەرتەشی ئەمریکا بووم ، ئامانجی ئەم عەمەلیاتە پاک کردنەوەی ناووچە لە ترۆریستانی تێکدەر بوو.
من عادەت وخووم وابوو بڕیاری قورس بدەم. دەبوو ئەو کات قافڵەی ماشێنە ئێرانیەکان کە هەڵگری قاسمی ترۆریست بوون بدەمە بەر هێرش یان نا ؟ هۆێیکی گرینگم هەبوو بۆ ئەوەی قاسم سلێمانی بسڕمەوە. لەوکاتەدا بۆمبی قەراخ ڕێگەی دروست کراوی ئێران بەفەرمانی قاسم لە قەراخ ڕێگەکان دادەنرا وبووە هۆی مردنی سەدان سەربازی ئەمریکایی. بەڵام بۆ خۆپاراستن لە ئاور بازی وکایەی سیاسی کە بەهۆیەوە بڕیارم دا کە قافڵەی ماشێنەکان بخەمە ژێر چاودێری وکتوپڕ هێرشی بۆ نەکەم. کاتێک قافڵەکە گەیشتە باکوور ،سلێمانی وەک تارمایی وون بوو. مەک کریستاڵ لەبارەی سلێمانی دەڵێ: کە ناوبراو کەسێکی نیزامی ئاسایی نیە ،بەڵکوو بۆتە کەسێک کە سیاسەتی ئێران وترۆر لە ناووچە دەجوڵێنێ وبەهێزی دەکات. بە ووتەی ئەم ژنەڕاڵە خانەنشین کراوە دەورەی درێژ ماوەی فەرماندەیی سڵێمانی لە هێزی قودس لەساڵی 1998 تا ئێستا ، توانیویەتی هەڵوێستی ناوبراو بەهێز بکەن. قاسم لە تەواوی ئەم دەورانەدا ئازادانە هەڵسوڕاوە وئازاد بووە لە ئەنجامدای هەرتاوان وترۆرێکی نەیارانی کە خۆیی گوتنەی بە قازانجی وەڵاتەکەی بووە .
ئەو فەرماندە ئەمریکیە دەڵێ سلێمانی کەسێکی تروریستە ومەترسی زۆرە...