پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار
هاونیشتمانیانی یارسان لە کوردستان و ئێران!
خاوەن باوەرانی یارسان لە سەرانسەری جیهان!
بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار گەرمترین پیرۆزبایی تان پێشکەش دەکەم. ئاواتە خوازم لە سایەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان خاوەن باوەڕانی ئایین و بیرو بۆچوونەکان لە ئێران و کوردستان، و هەروەها بە ڕوخانی ڕژیمی ستەمگەری مەزهەبی و دیکتاتۆری لە ئێران، ئازادی وپێکەوە ژیان سەقامگیربێ. ئاشکرایە خاوەن باوەڕانی یارسان لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندەکان وێڕای تێکڕای دانیشتوانی ئێران و کوردستان زوڵم و ستەمیان لێکراوەو ئەگەر دەسەڵات هێندێک جار لە بەرانبەریاندا نەرمی نیشاندابێ، تەنیا بە مەبەستی سیاسی وشانۆ و فریوکاریێک بووە بۆ داپۆشینی چل ساڵ داپڵۆسین و چەوسانەوەی یارسانەکان. شکی تێدا نیە تا دەسەڵاتی ئاخوندی لە سەر حوکم بێ، یارسانەکان و تێکڕای مەزهەب و بیروباوەڕەکان و هاونیشتمانیان لە ئێران بە شێوەی سیستماتیک دەچەوسێنەوە. دڵنیام پێکەوە ژیانی یەکانگیرو ئاشتیانەی خەڵک و خاونباوەڕ جیاجیاکان و یارسانیانی نیشتمانپەروەر لە ئێران و کوردستانی ئازاد بە ڕوخانی دەسەڵاتی ستەمگەری ئاخوندی دێتە دی.
لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردسنانی بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
9 ی خەزەڵوەری 1399 ی کۆچی خۆری