پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

شەهیدان ڕەسووڵ ساڵح زادە، دەروێش ئەحمەد و حەسەن مەولایی، و حسێن حسێنی، ئەحمەد ئەحمەدی، جەهانگیرمەولایی، کەریم ئەحمەدی و جەلال محەممەدپوور بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.

یادی سەروەرانی گەل 
شەهیدان ڕەسووڵ ساڵح زادە، دەروێش ئەحمەد و حەسەن مەولایی، و حسێن حسێنی، ئەحمەد ئەحمەدی، جەهانگیرمەولایی، کەریم ئەحمەدی و جەلال محەممەدپوور بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.
تێکۆشانی بێوچانی خەڵکی کوردستان تا ئێستا نەوەستاوەتەوە و لە قۆناغە جۆر بە جۆرەکانی خەباتدا بە شێوەی جیاجیا بە گژ زاڵمترین و بە دەسەڵاتدارترین ڕژێمی دژی گەل و دژی ئینسانیدا چۆتەوە و هیچ هێزێک نەیتوانیوە لەم ڕێگا پیرۆزەدا بیگەڕێنێتەوە. دەیان ساڵ لە خەبات و تێکۆشانی بێوچانی ڕۆڵە بە شەرەفەکانی گەلی کورد بۆ ئەم قۆناغە تێ دەپەڕێ و لەم ماوەدا توانیویانە هەموو پیلان و دەستدرێژیەکانی ڕژێمی ئاخوندی پووچەڵ بکەنەوەو لە بەرانبەر ئاگری بێ ئامانی تۆپ و خۆمپارە و بۆمبدا شێرانە راوەستاون و لە شەرەف و گیانی گەلەکەیان پاسەوانیان کردووە. ئەو ئاگرە بێ ئامانەی کە دوژمنانی ئێمە لە کوردستان هەڵیان گیرساندووە، بەهۆی گیانبازی قارەمانە کوردپەروەرەکانی کوردستان لە گیانی خۆیان (دوژمنان) بەربۆتەوە و تا ئێستا هەزاران هەزاریان لە ناویدا بۆتە خۆڵمەێش و هەتا هێرش و دەستدرێژی زۆرتر بێ ڕق وتوڕەیی کۆمەڵانی زۆرلێکراوی کوردستان زیاتر دەبێ و ڕۆڵە دلێرکانی کورد باشتر و زۆرتر لە دەوری خەبات کۆ دەبنەوە و لەم ڕێگایەدا گەلەکەمان ئامادە بووە کە باشترین و دڵسۆزترین ڕۆڵەی خۆی فیدا بکاو بیاننێرێتە ناو کۆڕی سەروەرانەوە.
یادی ‌ئەمجارەمان لە کۆمەڵێک شەهیدی نەمر و چەندین ڕۆڵەی گیانباز و دلێری گەلەکەمان کە لە ڕۆژی جێژنی قوربان ١٣٥٨/٨/١٠  لە شەڕێکدا لەگەڵ ستوونێکی گەورەی ئەرتەشی (گاردی جاویدان) کە لە شاری سەردەشتەوە بەرەو شاری بانە دەهات و لە ڕێگادا لەگەڵ پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بەگژ یەکدا چوون و لە ئەنجامدا تەواوی ستوونەکە بە هەموو ماشێن و چەک و چۆڵ وکەل و پەلی نیزامییەوە تێدا چوو، بە گوللـەی دوژمن شەهید بوون و بە خوێنی پاکیان خاکی نیشتمانیان نەخشاند و بە ورەی شێرانەیان 
ورەی دوژمنیان ڕوخاند و ڕوپەڕێکی زێڕینی دیکەیان خستە سەر دەفتەری سەروەران. 
هەزاران سڵاو لە گیانی ئەو شەهیدە سەربەرزانە کە بریتین لە: (١) شەهید شێخ حسێن حسێنی کوڕی حەمەدەمین خەڵکی شاری بانە، لە گوندی (نژۆ) لە ناوچەی بانە لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی نژۆ تەواو کرد و لە شاری بانە دەورەی ڕاهنمایی خوێندووە و لە شاری وەرامین دیپلۆمی وەرگرتووە. لە هەوەڵ ساڵی دەست پێکردنی بزووتنەوەی کوردستان دوا بە دوای وەرگرتنی دیپڵۆم بە شانازیەوە هاتە ناو ریزی پێشمەرگەو چەکی شەرەفی کردەشان تا لە رۆژی ١٣٥٨/٨/١٠  دا لەسەر جادەی سەردەشت بانە لە کەوپێچ لە یەک کیلۆمەتری شاری بانە لە شەڕە بەناوبانگەکەی جێژنی قوربان شەهید بوو.
(٢) شەهید ئەحمەد ئەحمەدی لە دایک بوی ساڵی ١٣٢٨ خەڵکی گوندی دارێنە کوڕی ئاغاڵ بەگ پێشمەرگەیەکی نەترس بوو کە وێرای قارەمانەکانی دیکەی کورد لە بەربەرەکانی لەگەڵ دوژمنانی گەلدا بەشداری هەبوو، لە ئەنجامدا هەر ئەو ڕۆژە بە دەستی هێرشکاران لە هەژدە دۆڵان شەهید بوو.
(٣)شەهید جەهانگیر مەولانی خەڵکی گوندی سیاومە و لە دایک بوی ١٣٢٣
جوتیارێکی هەژار بوو و لە هەوەڵین ڕۆژەکانی هێرش بۆ سەر کوردستان چەکی پێشمەرگایەتی لە شانکرد و هەر وەک پێشمەرگەیەکی دەست هەڵێن بەرپەرچی هێرشە ناڕەواکانی هێزە سەرکوتگەرەکانی دوژمنی دەدایەوە، تا کو لە ڕۆژی ١٣٥٨/٨/١٠  هەر لەو شەڕەدا لە هەژدە دۆڵان شەهید کرا.
(٤)شەهید کەریم ئەحمەدی خەڵکی گوندی سیاومەو لە دایکبوی ساڵی ١٣٢٨ زەحمەتکێشکی بە باوەڕ بوو کە هەستی نەداری و بەشخوراوی گەلەکەی کردبوو لە ڕۆژەکانی ئەوەڵی هێرش بۆ سەر نیشتمانەکەی چەکی کردەشان و هاتەناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کوردستان و لە ڕۆژی ١٣٥٨/٨/١٠  و لە شەڕی جێژنی قوربانی لە جادەی سەردەشت بانە دا لە هەژدە دۆڵان بە دەستی دوژمنان شەهید کرا.
(٥)شەهید جەلال محەممەد پوور کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی سیاومە لاوێکی تازە پێگەیشتوو ئازا بوو کە هەر لە هەوەڵی ژیانیدا حەزی لەسەر بەخۆیی و ئازادی و ڕزگاری بوو هەر بۆیەش لە بەهاری ساڵی١٣٥٨ دا هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکان و دوای تێپەڕبوونی ژیانێکی کورت لە ڕۆژی ١٣٥٨/٨/١٠  داو لە شەڕی بەناوبانگی جادەی سەردەشت بانە داو لە جێژنی قوربان دا لە هەژدە دۆڵان وێرای چەند هاوسەنگەری تری خەڵاتی شانازی شەهادەتی پۆشی.
(٦) شەهید ڕەسوڵ ساڵح زادە خەڵکی سیاومە کوردێکی دڵپاک و چالاک بوو کە سەرەڕای ژیانی سەختی نەداری چەکی شەرەفی کردەشان و لە هاوینی ١٣٥٨ دا هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەو لە رۆژی ١٣٥٨/٨/١٠  داو لە شەڕی بە ناوبانگی جادەی سەردەشت بانەداو لە جێژنی قوربان دا لە هەژدە دۆڵان شەهید بوو.
(٧) شەهید دەروێش ئەحمەد ڕەسوڵی خەڵکی گوندی هەمزەڵان لە ناوچەی بانە پیرێکی ئازاو بە هەڵمەت بوو کە لە هەوەڵین ڕۆژەکانی بزوتنەوەی گەلی کورد لە ساڵی ١٣٥٨ دا بە بیروباوەڕێکی پتەو و کوردانە هاتە ناو ڕیزی پڕ لە شانازی سوپای کوردستان و شان بە شانی
براکانی دەجەنگا، شەهید ئەحمەد جگە لە ئەرکی پێشمەرگایەتی ئەرکی ماڵ و منداڵیشی لە سەر بوو و لە ڕۆژی ١٣٥٨/٨/١٠  دا و لە شەڕی بە ناوبانگی جادەی سەردەشت بانەدا و لە جێژنی قوربان دا لە هەژدە دۆڵان شەهید بوو. 
(٨) شەهید حەسەن مەولانی خەڵکی گوندی کانی هەڵوژە لە ناوچەی بانە کوردێکی بە شەرەف و دڵپاک و ئازابوو. لە زستانی ١٣٥٧ دا هاتە ناوڕیزی پێشمەرگەکان تا لە ڕۆژی ١٣٥٨/٨/١٠ دا و لە شەڕی بەناوبانگی جادەی سەردەشت بانەداو لە جێژنی قوربان دا لە هەژدە دۆڵان شەهید بوو. هەزاران سڵاو لە گیانی ئەو پۆلە شەهیدە پیرۆزە کە بە شەبەقی خۆیان ئاسمانی خەباتی کوردستانیان ڕوناک کرد و لە بەر شەوقی ئەو ئەستێرە گەشانە و باقی ئەستێرە پرشنگدارەکانی تری کوردستان
رێبواڕانی ڕێگای ئازادی خەباتگێڕانی گەلەکەمان بەرەو لوتکەی سەرکەوتن بەبێ پسانەوە، ڕێگا دەبڕن.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکیان بێت


4 ساڵ و 21 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن