شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا شاعیری ناوداری

پەیامی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا شاعیری ناوداری

زۆر بە داخەوە خەڵکی شاری سنەی سەربەرز، یەکێک لە شارەکانی مەڵبەندی کوردایەتی و ئەدەب و ڕۆشنبیری و تێکرای شارو ناوچەکانی کوردستان، جارێکی دیکە تازیەبارن بە بۆنەی

زۆر بە داخەوە خەڵکی شاری سنەی سەربەرز، یەکێک لە شارەکانی مەڵبەندی کوردایەتی و ئەدەب و ڕۆشنبیری و تێکرای شارو ناوچەکانی کوردستان، جارێکی دیکە تازیەبارن بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیری هەست ناسکی کورد مامۆستا جەلال مەلەکشا.
مامۆستا جەلال مەلەکشا لە شاعیرە نەتەوەیی و کوردپەروەرەکانی کوردستان بوو کە لە ماوەی ژیانیدا تووشی گەلێک ئازارو ڕەنج و دەربەدەری بۆوە، و هیچ کات لە ڕێبازی گەل لای نەداو ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی نەیتوانی لە ڕێبازی ئازادیخوازی و کوردایەتی پاشگەزی بکاتەوە.
مامۆستا جەلال مەلەکشا لە ڕیزی ئەو شاعیرانەی کوردستانە کە خزمەتی بەرچاوی بە شیعرو ئەدەبی کورد کردوەو خاوەن دەیان شیعری نەتەوەیی و نیشتمانیە.
کومیسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا، سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزیان و خەڵکی شاری سنەو تێکڕای شارو ناوچەکانی کوردستان پێشکەش دەکات.
بەو ئاواتەی ئامانجەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشاو تێکڕای گەلی کورد بێتە دی.
کومیسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
11ی خەزەڵوەری 1399 ی کۆچی خۆری


4 ساڵ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا شاعیری ناوداری

پەیامی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا شاعیری ناوداری



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن