بە داخەوە دوکتور نەجمەددین کەریم پێشمەرگەو تێکۆشەر گەلی کورد، بە هۆی سەکتەی مێشک لە ووڵاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
بە داخەوە دوکتور نەجمەددین کەریم پێشمەرگەو تێکۆشەر گەلی کورد، بە هۆی سەکتەی مێشک لە ووڵاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
دوکتور نەجمەددین کەریم، غەمخۆری دۆزی ڕەوای کورد بوو لە کوردستانی ئێران و بەردەوام لە بەرانبەر سیاسەت و پیلانەکانی ڕژیمی ئێران و هێزی قودسی ڕژیم لە کوردستانی عێراق و لە شاری کەرکوک هەڵوێستی دەگرت و بە تایبەت لە پاییزی ساڵی 2017 ی زایینی لەو کاتەی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئێران و قاسم سڵێمانی و هێزی قودس هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی کەرکوک و هەرێمی کوردستان، دوکتور نەجمەددین کەریم زیاتر کەوتە دژایەتی سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران لە عێراق.
جارێکی دیکە بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور نەجمەددین کەریم سەرەخۆشی بە خانەوادەی و خەڵکی شاری کەرکوک و دۆستان و ناسیاوانی ڕادەگەێنین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەبیرخانە
1 ی نوامبری 2020 زایینی
11ی خەزەڵوەری 1399ی کۆچی خۆری