پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیرەج مێسداقی, سیخوڕ٠ و خۆفرۆش، تەوابی ڕژیمی ئاخوندی!

ئیرەج مێسداقی, سیخوڕ٠ و خۆفرۆش، تەوابی ڕژیمی ئاخوندی!

ماردین زاهێدی

ماردین زاهێدی
بێگومان مانەوە لە یادو بیری خەڵکدا بۆ هەمیشەو خۆشناوی، لە گەورەترین هیواکانی مروڤە پایە بەرزەکانە, ئەو کەسانەی وا ژیانی خۆیان لە ڕێگەی ئامانجی مرۆڤایەتیدا تەرخان دەکەن و لە دڵ و بیرەوەری خەڵکدا هەتا هەتایە دەمێننەوە. بێگومان کەسانی لەو شێوە دژمنانێکیشیان هەیە کە بە هۆی بونی ئامانجەکانیان، بە شێوەی جۆراوجۆر ئەکەونە بەر هێرش و ناحەزانیان هەوڵدەدەن بەڵکوو بتوانن لە پلەی کەسایەتی و گەورەیی ئەوکەسانە کەم بکەنەوە. گۆڕ٠انکاری لە ئامانج و باوەڕی هێندێک لە کەسەکاندا،کە ڕۆژانێک بەبونی ئامانجیان خەباتیان کردوێت, دوور دەکەونەوە یان بە پێچەوانەکەی دەگەڕێنەوە. 
بەڵێ, ئیرەجی مێسداقی یەکێکە لەو سیخوڕ و بەکرێگیراوانە کە لە کاتێکدا بە ناو لە دژی دەسەڵاتی گەندەڵی خومەینی لە چالاکیدا بوو, بەڵام لەدوای دەستبەسەرکران و زیندان و پاش ئازاد بوونی، ڕوخسارێکی دیکەی لەخۆی نیشان داو و خۆی بە دەسەڵاتی جەللادی خومەینی هەڵواسی. شایانی باسە کە دەزگای ئەمنیەتی دەسەڵاتی ئاخوندی بەردەوام سیاسەتی لە پەیوەندی بە ناردنی بەکرێگیراوەکانی بۆ ئوروپا و دروست کردنی هێندێک کەس بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بیروڕای گشتی هەبێ و کار بە قازانجی ڕژیم بکات. هێندێک لەم بە ناو ئازادیخوازانە زەق دەکرێنەوەو تیشک دەخرێتە سەریان تا لە کاتی پێویست کەڵکیان لێ وەربگرن. ئەم جۆرە کەسانه بە بوونی پشتگیری بەردەوامی ڕژیم, چالاکیەکانیان دەست پێ دەکەن و لەژێر هێندێک نێو و بەرپرسایەتی بێ‌ بنەما، هەوڵئەدەن خۆیان وەکوو کەسێکی خەباتکار و ئازادیخواز نیشان بدەن. ئەو کەسانە، لە کاتێک ڕژیم پێویستی دەبێ هێرش دەکەنە سەر دامەزراوە, جوڵانەوە, ڕێکخراوەکان و کەسایەتیەکان بە سەرچاوەو زانیاری هەڵە, تا بتوانن کەسایەتیە دیارەکان لە بەر چاوی خەڵک ناشیرین بکەن .
لەم ڕۆژانەی کە میللەتی گەورەی کورد لە خەم و ماتەمی گەورە پیاوی ڕیگەی ئازادی و شاعێری نەتەوەیی،جەلالی مەلەکشادان, ئیرەجی مێسداقی هێرشی کردوەتە سەر ناوبراو و هەوڵ بۆ داڕمانی کەسایەتی گەورەو خەباتکاری ئەو شاعێرە نەتەوەییە دەدات و بە بەکرێگیراوی ڕژیم ناوی دەبات, ئەمە لەحاڵێکدایە کە جەلالی مەلەکشا ساڵانێکی زۆر لە بەندیخانەو لەژێر شکەنجەی ڕژیم بوەو ئەگەر وا نەبوایە ئەم شاعێرە گەورە، وەکوو ئیرەجی مێسداقی سیخوڕ, لە ئیمکاناتی دەسەڵات کەڵکی وەر دەگرت، نەک لە دۆخێکی توندی ئەمنیەتی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی بە خاکی نیشتمان بەڕێوە بچێ‌. بەڵام خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بە بەشداری کردنیان لەو ڕێوڕەسمەدا بەوپەڕی چاونەترسیەوە، سەلماندیان کە قارەمانانی ڕاستەقینە وێڕای هەموو ئەو ڕێکلامە درۆیینانەی ڕژیم, قەد لە دڵیان دەرناچێ و ئازادی و ئازادیخوازەکان هەتا هەتایە دەمێنێتەوە.
مێژوو پڕە لە هەورازو نشێو، و کەسانێکی زۆریش چاودێری دەکەن، بەڵام بە ڕوونی دیارە کە خەڵک چ کەسێک بە پاڵەوانی خۆێ دەزانێت و چ کەسێکیش لە قووڵترین شوێنی قێزەونی مێشک و بیریدا دەمێنێتەوە.


4 ساڵ و 16 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیرەج مێسداقی, سیخوڕ٠ و خۆفرۆش، تەوابی ڕژیمی ئاخوندی!

ئیرەج مێسداقی, سیخوڕ٠ و خۆفرۆش، تەوابی ڕژیمی ئاخوندی!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن