شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی هاووڵاتیەکی بانەیی بەدەستی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم

کوژرانی هاووڵاتیەکی بانەیی بەدەستی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم

‌خەبات مێدیا:‌ ‌شەوی شەممە 17ی خەزەڵوەر، هاووڵاتیەکی کورد بەناوی خوسرەو شەریفی، خەڵکی یەکێک لەناوچەکانی سەر بە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی

 خەبات مێدیا:‌ ‌شەوی شەممە 17ی خەزەڵوەر، هاووڵاتیەکی کورد بەناوی خوسرەو شەریفی خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئاخوندی تەقەی لێدەکرێ و بریندار دەبێت، بەهۆی قوڵی برینەکەیەوە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گیان دەسپێرێ.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە 7ی خەزەڵوەر، لەسەر سنووری بانە لەکاتی گواستنەوەی چەند کۆڵبەر، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سەر بە ڕژیم تەقەی لێدەکرێ و لەناوچەی سەریەوە بەتوندی بریندار دەبێت، و بەهۆی قوڵی برینەکەی گیان دەسپێرێ‌.
تەرمی ئەو هاووڵاتیە بانەییە ڕۆژی یەک شەممە 18ی خەزەڵوەر، لەبانە بەخاک دەسپێردرێت.


4 ساڵ و 14 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی هاووڵاتیەکی بانەیی بەدەستی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم

کوژرانی هاووڵاتیەکی بانەیی بەدەستی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن