خەبات مێدیا: سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستانی سعودی، ڕۆژی چوارشەممە 21ی خەزەڵوەڕ، داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە لەبەرانبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ
خەبات مێدیا: سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستانی سعودی، ڕۆژی چوارشەممە 21ی خەزەڵوەڕ، داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە لەبەرانبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی و ناوکەیی، هەڵوێستی جددی بگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، عەبدولعەزیز لەکاتی قسەکردن لە سەرەتای کاری مەجلیسی ڕاوێژکاری، ووتی: عەرەبستان لەسەر مەترسیە ناوچەییەکانی ڕژیمی ئێران، واتە دەستێوەردانی ئەم ڕژیمە لە دۆخی وڵاتانی دیکە، پەرەپێدانی ترۆریزم و دەستەبەندی پێداگری دەکاتەوە.
پاشای عەرەبستان لەدرێژەدا ووتی: ڕیاز، خوازیاری هەڵوێستی جددی کۆمەڵەی جیهانیە تا پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی کۆمەڵکوژی وپەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی بگرن، و هەوڵەکانی ڕژیمی ئێرانی وەکوو هەڕەشەێیک بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە جیهان لەقەڵەم دا.
ئەمە دوهەمین وتاری گشتی مەلیک سەلمان لە ماوەی یەک مانگ و نیوی کۆتاییە، ولە وتاری پێشووی دا لە ڕێکەوتی 2ی ڕەزبەر، داوای ڕێگاێیک بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری لەبارەی ڕژیمی ئێران بو.
ڕژیمی ئێران تا ئێستا لەبارەی ئەم وتارەی بن سەلمان هەڵوێستێکی نەبووە و تەنیا نوێنەری ڕژیم لە کۆبونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وتەکانی بن سەلمانی بە دژایەتی ناوبرد و پاشای عەرەبستانی تاوانبارکرد کە تاوانی بێ بنەمای خستۆتە سەر ڕژیمی ئێران.