خەبات مێدیا: فەرمانداری سەوڵاوا لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی تەقینەوەی تانکەری هەڵگری بەنزین لە ڕێگای مەریوان بۆ سنە ووتی: شۆفێری تانکەرەکە کوژراوە و چەند کەسی
خەبات مێدیا: فەرمانداری سەوڵاوا لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی تەقینەوەی تانکەری هەڵگری بەنزین لە ڕێگای مەریوان بۆ سنە ووتی: شۆفێری تانکەرەکە کوژراوە و چەند کەسی دیکەش لە سەرنشینی ماشینەکانی دیکە برینداربوون.
بە پێی وتەی ناوبراو، ئەو تانکەرە هەڵگری بەنزینە کە لە سنە بۆ مەریوان لە ڕێگادا بووە، شەوی هەینی 23ی خەزەڵوەر، لە کیلۆ مەتری 15ی گەردەنەی نیاباد، لەگەڵ ماشینی ڕانا و پژۆی 405توشی ڕووداوی هاتوچوو بون، و لەو ڕووداوەدا تانکەری بەنزین ئاگر دەگرێت و دواتر دەتەقێتەوە.
یوسف باشی لە درێژەدا وتی کە شۆفێری تانکەری بارهەڵگری بەنزین، بەهۆی تەقینەوە گیانی سپاردووە و سەرنشینی ماشینەکانی دیکە برینداربون و گوازراونەوە بۆ نەخۆشخانەی چەمران لە سەوڵاوا.
ناوبراو هەروەها وتی کە لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری ئەم ڕووداوە دەکرێ.
هاتوچووی ئەم تانکەرانە لەماوەی چەندین ساڵ دا بونەتە هۆی ڕوودانی هاتوو چۆ و دەنگی ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی شاری مەریوانی بەرزکردۆتەوە.
ڕێگای مەریوان بۆ سنە ڕێگاێیکی ئەستەمە و شۆفێرەکان بەم ڕێگایە شارەزا نین و ڕووداوی هاتوچووی زۆری تێدا ڕوودەدات.