خەبات مێدیا: بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پەمپێئۆ و ئەمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕانسە، لەپێوەند بە هەڕەشە گرنگەکان دژی ئاسایشی جیهانی
خەبات مێدیا: بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پەمپێئۆ و ئەمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕانسە، لەپێوەند بە هەڕەشە گرنگەکان دژی ئاسایشی جیهانی وەکوو توندوتیژی و بیروبۆچۆنی دەمارگرژانە و کردەوە ئاژاوەگێڕانەکانی ڕژیمی ئێران، ودەستێوەردانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، پێکەوە وتووێژیان کردووە.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا نووسی: بەدوای ئەو چاوپێکەوتنانەی کە لەگەڵ بەرپرسانی فەڕانسەوی هەمانبووە، باسمان لە ڕێگاێیک بۆ بەهێزترکردنی پێوەندی دوولایەنە و پەرەپێدانی ئاشتی لەجیهاندا کردووە.
پەمپێئۆ لە لێدوانێکدا لەگەڵ چاپەمەنی فەڕانسەوی، فیگارۆ، لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا و ئوروپا دەبێ لە هەڵوێستگرتن بەرانبەر بە کردەوەکانی تورکیە لە قەرەباخ و مێدیتەرانە و لیبی، هاوکاری هاوبەشیان هەبێ، پێداگری کردەوە ووتی کە و دەبێ ئانکارا تێبگات کە ئەو شێوە سیاسەتە بەقازانجی خەڵکی تورکیە نیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە، کردەوەکانی تورکیەیان بە کردەوەی هێرشبەرانە" لەقەڵەم دا.
پەمپێئۆ نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی ڕێژەی هێزی نیزامی تورکیە دەربڕی، بەڵام باسی لە ڕۆشتنە دەرەوەی تورکیە لە ناتۆ نەکرد.
ناوبراو، لە درێژەی سەفەرەکەی خۆی بۆ چەند وڵاتی ئوروپایی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی دوشەممە گەیشتە ئیستانبۆل و لەتویتێکدا نوسی، لەم سەفەرەدا باس لە ئازادی ئایین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێ.