خەبات مێدیا: ئەمساڵی خوێندن لە زۆربەی وڵات و شارەکان دا بە هۆی پەتای کۆڕۆنا بۆتە ئونلاین و ئینترنێتی، وڵاتی ئێرانیش یەکێکە لەو وەڵاتانەی کە کێشەی ئینترنێتی هەیە
خەبات مێدیا: ئەمساڵی خوێندن لە زۆربەی وڵات و شارەکان دا بە هۆی پەتای کۆڕۆنا بۆتە ئونلاین و ئینترنێتی، وڵاتی ئێرانیش یەکێکە لەو وەڵاتانەی کە کێشەی ئینترنێتی هەیە و تا ئێستاش کاربەدەستانی ڕژیم هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە نەدۆزیوەتەوە.
ئ٠Šنترنێتی لاواز گیانی زۆربەی خەڵکی خستۆتە مەترسیەوە و بە داخەوە ڕۆژانە ئاگادار و گوێبیستی هەواڵ و کارەسات لەپێوەند بە قوتابیان و خوێندکاران لەو وڵاتە دا دەبین، ئەو کیشەیەش بۆتە هۆی ئەوەی کە قوتابیان و خوێندکاران ناچار بن بچنە سەر بەرزایی و چیاکان بۆ ئەوەی لە خوێندن دوانەکەون، ئەوەش زۆر جار دەبێتە هۆی کەوتنە خوارەوەی قوتابیان و کارەساتی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا قوتابیەک کە خەڵکی نۆغاب حاجی ئاباد سەر بە شاری قائین، بۆ دەست پێڕاگەیشتنی بە خەتی ئینتەرنێت و بوونی شەبەکە بۆ خۆیندنی وانەکانی لە ڕێگەی ئەپلیکەیشن، بە ناچاری چۆتە سەر چیا بەرزەکان و لەکاتی گەڕانەوەی کەوتۆتە خوارەوە و بە داخەوە بریندار بووە.
هاووڵاتیانی ئێران ڕۆژانە ناچارن کە بچنە شوێنە بەرزاییەکان بۆ دەست گەیشتنیان بە ئینترنێتی پێویست بۆ خوێندنی وانەکانیان ودوانەکەوتن لە زانکۆ و قوتابخانە، و بەداخەوە ئەوەش گرفتی زۆری بۆ دروست کردوون و زۆربەی کاتەکانیش تووشی کارەسات و ڕووداوی ناخۆش دەبنەوە.